Chapter"28"

973 141 29
                                    

Vot & Comment
*"*"*"*"*"*"*"*"*"*




لە ئۆتۆنبێلەکە هاتمە خوارەوە سەیری نێو قاوەخانەکەم کرد...

یۆن هاتە تەنیشتم دەستی گرتم..«لیانا لەوێیە»ئاماژەی بە
لایەک کرد منیش سەیرم کرد ..



بیرم دەکردی...
ئەو زەردەخەنەیەی دەکرد...

دەستی یۆنم لادا ڕۆشتمە ناو قاوەخانەکە...
جەنگکووک ... نەخێر مامۆستا دەبینی من گەورە بوومە
وەرە سەیرم کە..

ئێستا من لە تەمەنی تۆم...

ئەو منداڵێکی لە باوەش بوو... کوڕێک بوو..
دەستم خستە سەر سنگم بەردەوام بووم لە نزیک بوونەوە لێی..
دەتوانم ببینم ئەو لە تۆ دەچێت ..

دەی دڵنیام ئەو برای تۆیە وایە...؟!


ئافرەتێکیش لە بەردەمت دانیشت بوو...
ئەو جوان بوو...بەڵام من جوانترم...



«جەنگکووک»بانگم کردی..



«بەڵێ فەرموو»بە زەردەخەنەوە سوڕایتەوە...
وەک هەمیشە بەڕێزەوە...

بەڵام کاتێک منت بینی شۆک بوویت...


هەنسکێکی شۆک لە دەمت دەرچوو
هەموو ئەوانەی چواردەورت سەرسام کرد...


تۆ تەنانەت بە پیری جوانتریت...


تۆ هێشتا جیۆنە سنگ پانەکەی من بوویت...

بەبێ ویستی خۆم چاوەکانم تەڕ بوون تۆش بە هەمان شێوە..
شتێکی جوان بوو ڕاستە..؟!


هەستی بینینەوەی تۆ...


«لیانا»دووبارە گوێم لە ناوی خۆم بوویەوە تۆ باوەشت لێمدا..
منیش باوەشەکەم گۆڕیەوە..


«بۆچی ئەوەت لەگەڵم کرد جەنگکووک؟!»


«چۆن توانیت بەم شێوەیە من بشکێنیت...
چۆن توانیت ژیانی هەمووان وێران بکەیت؟!»
گریام من ماچی ملتم کرد...



«ببورە»


تاکە وشەبوو لە تۆ گوێم لێ بوو...

«باوکە»

کەسێک بە تۆی وت...وامزانی ئەوە منداڵی ئێمە دەبێت
نەمزانی ئەوە منداڵی تۆیە بەڵام لە ئافرەتێکی تر...



«جەنگکووک ئازیزم تۆ باشیت..؟!»






من نەمتوانی بەرگە بگرم..

من تۆم جێهێشت ... سەرەرای ئەوەی تۆ بانگت کردم..
تۆ هاوارت کرد و گریایت بەڵام تۆ شایەنی خۆشەویستی من
نەبوویت..


من گلەی لە تۆ ناکەم چونکە من بەم شێوەیە لە دایک بووم
من بەم چارەنوسەوە لە دایک بووم..






~

«ئازاری خۆشەویستی قورسە...»یۆن وتی...

«تۆ تێدەگەیت؟!»وتم..

یۆن بێدەنگ بوو دواتر سەیری کردم..

«لیانا ئەم گۆڕانکاریە نابینیت...»بە هێواشی وتی..



«دوای ڕووداوەکەت هەمیشە دڵم خێرا لێیدەدا
کاتێک ئەوم دەبینی...»



«بێدەنگ و پیاوانە ئەو لە کەس نەدەچوو ئەو ئارام بوو..»


«دەتوانم پێشبینی بکەم ئەو یۆنگیە»وتم
ئەو پێکەنی..


«بۆچی ناوەکەشی زۆر خۆشە..»وتی چاوەکانی پڕ بوون..


«هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد ڕۆژێک دڵم بۆ پیاوێک لێبدات..»
وتی ئەو فرمێسکەکانی زیندانی کرد بوو...

«دەزانی ئازارەکەی ڕێک لە گەدەت دایە»وتم..


«بەڵێ وەک ئەوەی شتێک دەیەوێت ناوەوەت بخوات»
گریا .. منیش لەگەڵی گریام..

















ڕۆشتمە ژوورەوە ئەو وەک هەمیشە خەریکی کارکردن
بوو...

رۆشتمە نزیکی ئەویش سەیری کردم..
«شتێک بووە؟!»وتی..



بەڵام من وەڵامم نەدایەوە لەسەر قاچی دانیشتم باوەشم
لە ملیدا...



دەستەکانی خستە سەر پشتم...«لە کۆتایدا تەنها من و تۆ ماینەوە»
وتم..



ئەو چەناگی لەسەر سەرم دانا...«من دڵخۆشم لەگەڵ ئەمە»
وتی.


«دەکرێت بڵێم بەبەختم یان بێبەختم؟!»وتم دوورکەوتەوە
سەری چاوەکانیم کرد..


«تۆش مایتەوە چونکە من رووخسارم لە خۆشەویستەکەت دەچێت»
وتم..


«نەخێر»وتی..

«بۆم دەرکەوت من هەرگیز بێلام خۆشندەویست»وتی..

سەرسام بووم..

«بێلا وەک تۆ ڕەفتاری دەکرد...بەڵام ئەو خراپ بوو
لە ناوەوە... کەواتە هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەی من تۆ ببینم
تۆم خۆشدەویست»وتی..

منیش پێکەنیم..«تۆ خراپیت کەچی ئافرەتێکی باشت دەوێت
پیرە پیاو»وتم..


«تۆ ئێستا لە باوەشی ئەو پیرە پیاوەیت...»




«با هاوسەرگیری بکەین»








Stop
*********************************
Bye

HIM OR HIM ||KTH , JJKWhere stories live. Discover now