part.9

228 50 12
                                    

وەستا لە کارکردن دوای ئەوەی سەیری کاتژمێری مۆبایلەکەی کرد و دڵنیا بۆوە لەوەی کاتی خوانی نیوەڕۆیە

هالسایە سەر پێو تانها مۆبایلەکەی هەڵگرت و دەستی کرد بە رۆشت بەرەو دەرەوەی ژوورەکەی

بەڵام لە پر دەرگای ژوورەکەی بە خێرای کرایەوە

یورا بە تێنەگەیشتنەوە لەو کەسەی دەڕوانی کە بە بێڕێزیەوە دەرگاکەی کردوە بە بێ پرسی ئەو خۆی کرد بە ژوورەکەی دا

پاشان لە یورا نزیک بۆوە بە توورەیەوە لێی دەڕوانی و هییانیش لە دوای ئەو بە شڵەژاویەوە هاتە ژوورەوە

هییانیش: ببورە یورا زۆر پێم وت کە ناتوانێت بەو شێوەیە بێتە ژورەوە بەڵام ئەو گوێی بۆ نەگرتم

هییانیش بە شلەژانەوە قسەی دەکرد لە کاتێکدا هەناسەکانی ناڕێک بوون

یورا: باشە کێشە نیە

دوای ئەو قسەیە سەیری ئەو خاتوونە شۆخەی بەرامبەری کرد کە ئەو هەڵسووکەوتەی کەمێک لەمەوبەری هیچ لەگەڵ شێوەی نەدەگونجا

یورا: فەرموو بڵێ کە تۆ کێیت؟ بۆچی بەو شێوەیە دێیتە ژوورەوە بە بی مۆڵەت؟

بە ساردیەوە قسەی کرد

بۆ ئەوەی بۆ کەمێکیش بێت ئەو کەسەی بەرامبەری پەشیمان بێتەوە لە هەڵسوکەوتەکەی

بەڵام هیچ بەو شێوەیە نەبوو کە پەشیمان بیت بەڵکوو زۆر لوتبەرزانە سەیرت یورای دەکرد

خاتوونەکە: من دەبێت ئەو پرسیارە لە تۆ بکەم ... تۆ کێیت؟

یورا خەندەیەکی کەمی کرد

یورا: بەڵام تۆ خۆت کرد نە ژوورەکەی م.....

ڕێگەی نەدا یورا قسەکانی تەواو بکات

خاتوونەکە: تۆ خۆت بە چی دەزانی پێم ناڵێت

یورا: لەبەر چ هۆکارێک بەو شێوەیە خۆت دەکەیت بە ژووردا و بەو شێوەیە قسە دەکەیت وەک ئەوە من بناسی بڵێ کە تۆ کێیت بۆ ئەوەی منیش بتوانم وەلامی پرسیارەکەت بدەمەوە

یورا خەریک بوو هەستی بە تووڕەی دەکرد بەرامبەر لووتبەرزی ئەو خاتوونە

خاتوونەکە: سەیرکە چەند بێ ئابڕوە

بە خەندەیەکی بە فیزەوە قسەی کرد و بە لاچاو قیزەوە سەیری یورای کرد

هییان: سنووری خۆت بزانە خاتوون

(کۆتای هاتوە) من کوڕێکم ناوێت.....Where stories live. Discover now