یورا هەستی بە ترس دەکرد ترس لە ئەوەی سوونیۆنگیش ئەوی بە دل بێت
ئەوندە ئازارە ویژدانەی کە ئێستا دەچێژێت کەم نیە تا سوونیۆنگشی بێتە سەر
هەناسەدانی کەمێک قورس بوو چاوەڕێی ئەوە بوو کە دوبارە سوونیۆنگ قسە بکات
سوونیۆنگ کەمێک سەیری دەورووبەری کرد و پاشان بە دەربڕینێکی سەیرەوە سەیری یورای کرد لە کاتێکدا بە دەستی ڕاستی دەستی چەپی دەکوشی
سوونیۆنگ: هەرگیز پێشتر ئەو هەستەم نەبوە یورا راستە کە من پەیوەندی زۆرم بەستەوە بەڵام بەڕاستی هەرگیز ئەو هستەم نەبوە هەرگیز پەیوەندیەکی راستیم نەبوە
کەمێک وەستا و هەناسەیەکی قۆڵی هەلمژی سڵەژاو دەردەکەوت ئەمەش ترسی یورای زیاتر دەکرد و وای دەکرد زیاتر دلنیا بیت لەوە کە سوونیۆنگ دەیەوێت چی بلێت
سوونیۆنگ: یورا ... دەمەوێت بلێم من گۆڕاوم لەو رۆژەوە هیچیتر لەگەل کچان نەچۆتمە دەرەوە ئەم قسانەی دەیکەم زۆر بەڕاستمە یورا
بێدەنگ بوو کەمێک سەیری نزم کرد
سوونیۆنگ: خۆشم دەوێت یورا
دوای وتنی ئەمە سەیری بەرز کردوە و سەیری یورای کرد
چاوەکانی دەبریسکانەوە و چاوەڕێی قسەی یورا بوو
یورا جەستەی وشک بوو هەرچەندە دەیزانی کە هەر ئەمە دەلێت بەڵام هێشتا قرووس بوو بۆ قبوول کردن
سوونیۆنگ: شتێک ناڵێیت یورا؟
بە هێمنیەوە وتی و زیاتر دەستی دەکوشی
یورا: من خۆشەویستم هەیە
سوونیۆنگ خەندەیەکی کەمی کرد
سوونیۆنگ: من ئەو بابەتە دەزانم پرسیارم لە هایسوو کرد و ئەو بۆی باس کردم سەیرکە یورا دەزانم متمانەت پێم نیە بەلام سوێند دەخۆم کە درۆ ناکەم و خیانەت ناکەم تەنها متمانەم پێ بکە دلنیابە پەشیمانت ناکەمەوە لەوەی کە پێم ڕازی بووی بەلێن بێت هەرگیز پەشیمان ناکەمەوە بەڕاستی من گۆراووم لە پێناو تۆ گۆڕان بەڕاستی خۆشم دەوێت
لە کۆتای وشەکانی دەستی بۆ قۆلی یورا درێژ کرد و ویستی قۆلی بگرێت
یورا گەڕایەوە دواوە و بە زۆر خۆی کۆ کردوە بۆ ئەوەێ قسە بکات هەستی بە خنکان دەکرد ویژدانی ئازاری دەدا
یورا: من ناتوانم سوونیۆنگ من ناتوانم من کەسێکی ترم خۆش دەوێت
بەم قسەیە وای لە سوونیۆنگ کرد لە شوێنی خۆی بوەستێت و شۆک بێت بەڵام شۆکێکی ئاسای نا
YOU ARE READING
(کۆتای هاتوە) من کوڕێکم ناوێت.....
Randomزۆر جار چارەنووسی مرۆڤ تەنها کەسێکە وە لەوانە چارەنووست هەموو کات لێوەت نزیک بووبێت بەڵام تۆ نەیبینی بۆیە باشتر سەیری دەورووبەرت بکەیت بۆ بینینی ئەو کەسە لەوانەیە بە تەواوی لەگەل تۆ نەگونجێت بەڵام ئەو چارەنووستە قبوڵی بکەیت بە پێی کات هەموو شتێک...