پارتــی 3

1.1K 185 78
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"چی ئەکەیت لێرە؟"
جۆنگکووک بە تورەیی وتی

"تەنیا هاتم پیاسەیەک بکەم بێزار بوم له ژوورەوە"
مینجای بە ترسەوە وەڵامی دایەوە

"کە بێتاقەت بی دێیت قسە لەگەڵ پاسەوانەکان ئەکەیت، تۆ بێتاقەتیت بە کوران دەرەکەی؟"
جۆنگکووک بە هاوار و تورەیی وتی

"بۆ تورە ئەبی من تەنها..."
نەهێشت قسەکەی تەواو بکات دووبارە هاواری کرد

"بێدەنگ!!"
بەهاوارەوە وتی

مینجای چاوی پربوو

"بێدەنگبە! چەنجار پێم وتیت قسە لەگەڵ هیچ یەکێک لە پاسەوان و خزمەتکارەکان مەکە تۆ مێشکت نیە؟"
زۆر درندانە هاواری ئەکرد بەسەریا و تەواو ئاگای لە خۆی نەمابو

وە مینجای تەنیا بە چاوی پر فرمێسکەوە وەستابو چاوەرێ بو تا جۆنگکووک هاوار و تورەبونەکەی تەواو بکات

وە لە کۆتادا جۆنگکووک وەستا و سێری مینجای کرد کە مینجای فرمێسک له چاویا هاتە خوارەوە

"گەمژە"
مینجای وتی کە چیتر فرمێسکەکانی رانەگرت و بە خێرایی رۆشت لەویا رۆیشت بۆ ژوورەکەی

"بۆ کوێ ئەرۆیت من هێشتا قسەکانم تەواو نەبونە وەرەوە ئێرە هەر ئێستا"
جۆنگکووک بە هاوارەوە وتی بەڵام مینجای گوێی بۆ نەگرت و رۆیشتە ژوورەکەی و دەرگاکەی داخست و دەستی کرد بە گریان لەسەر بێدەکەی

"جۆنگکووک کەمێک لەگەڵی لەسەر خۆ بە ئەو هێشتا مناڵێکە"
تای وتی کە دەستی لەسەر شانی جۆنگکووک دانا

جۆنگکووک'ـیش بە تورەیی ئەوێی جێهێشت

بوو بە ئێوارە و باپیرە هاتەوە و هەمووان لەسەر خوان بون تەنیا تای و مینجای نەبێت

تای وەستابو لەلای دەرگاکەی ژووری مینجای

لەدەرگای دا

"مینجای، تۆ نایەیت بۆ نانخواردن؟"
تای وتی بە هێمنی

"نەخێر"
مینجای بە گریانەوە وەڵامی دایەوە

"باشە کەواتە من ئەرۆم کەی برسیت بوو وەرە نانبخۆ"
تای وتی و دواتر رۆیشت















"ئەی کوا مینجای؟"
باپیرە پرسی کاتێک کە تای هات دانیشت

"وتی کە نان ناخوات"
تای وەڵامی دایەوە

ڕفاندن لە لایەن مافیاکان|| Jk ✓Where stories live. Discover now