پارتــی 17

710 113 130
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕۆژێـکی نـوێ بوو کاتێک میـنجـای چاوەکانی کردەوە و خۆی له بـاوشی جۆنگکووک دۆزیەوە، کە جۆنگکووک خەوتبو، زەردەخەنەیەکی کرد و ویستی هەڵسێت لەسەر جـێگاکە،

جۆنگکووک بـە خێرایی مەچەکی گرت و گەراندیەوە و قۆڵەکـانی لە دەوری کەمەری گرێ دا
"بمـێنەرەوه"
بە بۆڵەوە وتی دەنگی خەواڵووبـوو،
کاتـێک زیاتر مینجای له خـۆی نزیک ئەکردەوە و سەری له ملی مینجایا ناشـتبوو

میـنجای بە هێواشی زەردەخەنەیەکی کرد
"پێـویستە هەڵسیت درەنگ ئەکەوی بۆ کار"

جۆنگکووک کەمێـک ناڵاندی کاتێک هێشتا چاوەکانی داخرابون
"تەنیا پێنج خـولەکی تر بەڵێن بێت"
بە دەنگه خـەواڵوەکەی وتـی

مینجای دووبـارە زەردەخەنەی کرد و بێدەنگ بوو،
وە جۆنگکووک بێدەنگیـەکەی وەک نیشانەی خۆبەدەستەوە دان وەرگرت، قـۆلەکانی له دەوری مینجای تونـد تر کرد، هەنـاسەکی ئاسودەیی ئـەداوە کاتێک هەستی بە مینجای ئەکرد له بـاوشی

"تـۆ باشترینی"
بە چـرپەوە وتـی

وە میـنجای بە خۆشەویستیەوه دەستی تێکەڵ بە قژی جۆنگکووک کرد و دەستی ئەهێنا بە قژیا،
سـاتێـکی ئـارام و خۆش بـوو بۆ ئەوان تاکو دەنگـی گریانی منـاڵەکەیان هات و مینجای بە خێرایی دوور کەوتەوە و ڕۆیـشتە لای کچەکـەی

جۆنگکووک به هێواشی ناڵەیەکی کرد لە بێزاریـا کاتێک مینجای له باوشی دەرچوو

"کچـە جوانەکەی من هەڵسـا؟"
میـنجای بە زەردەخەنەووه وتی کاتێک منداڵەکەی کردە باوشی وە جۆنگکووک سـەیری ئەوانی ئەکرد و زەردەخەنەی ئەکرد

هەڵـسا لە جێگاکە و بەرەو ئەوان ڕۆیشت دەستێکی لەسەر شانی مینجای داناو سـەیری منداڵەکەی ئەکرد

مینجای کە بینی جۆنگکووک هەڵساوە هیچ کاتی تری له دەست نەدا
"کەواتە ئاگاداری بکە تاکو گەرمـاوێک ئەکەم"
وتـی و منداڵەکەی دایە دەستی جۆنگکووک

جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد کاتێک منداڵەکەی وەرگرت و سەیری میـنجای ئەکرد کە بەرەو گەرماوەکە ئـەروات، کەمێک لای ناخۆش بوو، پیی وابو بەیەکەوە گەرماو بکەن، ئەوان هاوسەرن هەرچی بێ، نەیویست زۆر خەیاڵی لای ئـەوە بێت و یاری بۆ منداڵەکە ئەکرد و گوێی لە پێکەنینی بـوو،

چـاوەڕێی مینجای ئەکرد گەرماوەکە تەواو بـکات، وە بەردەوام بوو له یاریکردن لەگەڵ مناڵەکە بە پێکەنینی ئەهێنا، وە کاتێک گوێی له دەنگـی ئاوەکە ئەبوو نەی ئەتوانی وێنەی ئەوه نەهێنێتە بەر چاوی کە ئێستە ئەبـێ چەند سەرنج ڕاکێش بێ؟

ڕفاندن لە لایەن مافیاکان|| Jk ✓Where stories live. Discover now