پارتــی 13

862 134 47
                                    


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

MINJAYES POV:
ئێمە لە دەرەوەبـووین وەستابوین فرمێسکەکـانم بەردەوام و بەردەوام له نوێبونەوەدا بـوون، سەرەرای ئەوەی جۆنگکووک له نزیـکم بو هەوڵی ئەدا ئـارام بم له کاتێکا خـۆشی ئەگریـا

تەنانەت جیمین و تای خراپ بون،

ئێمە چـاوەرێی هەواڵی دکتـۆر بوین بێت و هەواڵێکمان پێبدات دەربـارەی تەندروستی باپیرم

بەڵام ئەگەر بمانزانیـبا چی ئەڵێت هەرگیز نەمان ئەویست بیبیستیـن

باپیرە مرد،

مرد له کاتێکـا چەند مانگێکـی کەمە پێی شادبومەتەوە، ئەو کەسەی هـەستی باوکـی ئەدا پـێم مرد،
هەمیـشە ویستومە خێـزانێک  هەبێت دوای ئەوەی بوم تێک چـوو،

بۆچی خۆشی بۆ من نەهاتـوە؟ یـان مافی ئەوەم نیە دڵخـۆش ببـم؟

سەرەتـایەکی جوان و رازاوە دڵخـۆشم ئەکات و کۆتاییەکەی وێران ئـەبم...

جەستەی باپیرەمیان هێنا دەرەوە

"نەخێر..نەخێر"
ناهێڵم باپیرەم ببەن

"واز بێنن باپیرە بۆ کوێ ئەبەن"
به توڕەیی و گریـان وتم هەوڵم ئەدا لە دەستی دکتۆرەکان دەری بێنم رێگە نادەم بیبەن

کورەکان تەنیا بە گریـانەوە لێمیان ئەروانـی

ئەو گەمژانە بۆچی یارمەتیم نادەن؟ ئەیانەوێت باپیرە هەر بەو ئاسانیـە بروات؟

"هێی کوڕینە! ئێوە بۆچی ئەگرین؟ باپیرە نەمردوە وانیە؟ ئەو ناروات"
بە زەردەخەنەیەک ئەموت کە پربوو له فرمێـسک

ئەوان وەڵام نادەنەوە،
نابێت باپیرە هەر بەو ئاسانیە بە جێمان ئەهیڵێت؟
ئەخر من هێـشتا تێرنەبوم له نازی باوکیەتیت بۆم..

ئیتر نەمتـوانی چی تر بوەستم لەسەر پێـکـانم تاکە شت بوو کە بینیم پێش ئەوەی چـاوەکانم دابخەم جۆنگکـووک منی گرتەوە و نەیهیشت بـکەوم دواتر بە تەواوی بەرچـاوەکانم رەش بوون،
END MINJAY POV

میـنجای له ژوورەکەی خۆی له هۆش خۆی چووبـوو وە ئـاوی بۆ هەڵواسرابو

کوڕەکـان خەریکی مەراسیمی ناشـتنی باپیریان بـوون

لەوێ ڕۆژنـامە نوس و پەیامنـێر و کامێـرا وانێکی یەکجار زۆر هەبـوو

کەسکێـی ئاسایی نەمردووه بەرێز جـۆنگ'مردووە،

ڕفاندن لە لایەن مافیاکان|| Jk ✓Where stories live. Discover now