𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᴱᴵᴳᴴᵀ

92 26 26
                                    

⚠️پارتی حەوت و هەشت بەیەکەوە بڵاوکراونەتەوە⚠️





Bongcha_pov

چاوەکانم کردەوە کاتێک خۆر لە چاوکانمی دەدا دەستەکانم بەرز کردەوە و خۆم لێک کێشا و هەڵسامەوە سەیرێکی تەنیشتم کرد زەردەخەنەیەکم کرد چونکە جیوۆک لە تەنیشتم خەوتبوو دوێنێ شەو پێداگری کرد کە لەلام بخەوێ هەرچەندە خاتوو پاڕک هەوڵی لەگەڵدا بەڵام قبوڵی نەبوو

دوێنێ شەو جیمینم نەبینیەوە وا دیارە زۆر بیری هاوڕێکانی کردبوو ڕەنگە نەهاتبێتەوە

لەسەر جێگاکە هەڵسام و بەرەو گەرماو چووم ڕوخسارم شۆرد و سەیرێکی خۆم کرد لە ئاوێنەکە من لەیادم کرد هیچ جلێکم لانیە دەبێ داوا لە یورا بکەم گەر جلەکانی بۆم ببێ دانەیەکم پێ بداتەوە

لەژورەکە چومە دەرەوە بەرەو چێشتخانەکە چووم کە لە نهۆمی خوارەوەیە دوێنێ کەمێک شارەزایم لێرە پەیدا کردوە کاتێک بەپەیژەکان دا هاتمە خوارەوە جیمینم بینی کە بەرەو سەرەوە دەهات

"بەیانیت باش جیمین "
بەیانی باشم لەجیمین کرد کاتێک گەشتمە خوارەوە و لەنزیک ئەو وەستام

"ئۆ بەیانی باش ئەم شەو باش خەوتی ؟! "

بەڵێ" پێم وابێ چەند شەوێک دەبێ وا باش نەخەوتوم "

زەردەخەنەیەکم کرد و وەڵامم دایەوە

"دڵخۆشم کە بە ئاسودەیی خەوتوی خاتونی شازادە"

خەندەیەکم کرد بۆ قسەکەی و وتم

"ئایە نانی بەیانیت خواردوە ؟! "

" هاا نا نەم خواردوە دەچم گەرماوێک دەکەم و منیش دێمە چێشتخانەکە وابزانم ئەوانەی ئێمە دەستیان بە نان خواردن کردوە تۆ بڕۆ نانەکەت بخۆ"

" باشە *

جیمین چوە سەرەوە و منیش چومە چێشتخانەکە و هەمویان لەسەر خوانەکە بوون بەیانی باشم لێیان کرد و دانیشتم

"کچم ئەمشەو باش خەوتی ؟! "

بەڕێز پاڕک پرسی ئەم خێزانە زۆر میهرەبانن من بەزەردەخەنەوە وەڵامم دایەوە

"بەڵێ بەڕێزم سوپاست دەکەم"

"ئاییی کچم من قبوڵم نیە بڵێیت بەڕێزم هاا یان مامە یانیش باوکە باشە"

"هێیی بێگومان منیش هەمان ڕام هەیە *

بەڕێز پاڕک گلەی کردوو خاتوو پارکیش هەمان ڕایی هەبوو من بەقسەکانی ئەوان دڵخۆش بووم بۆیە بە دڵخۆشی وەڵامم دانەوە

پیاوی جادویی || Park Jimin 🔚Where stories live. Discover now