𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐞𝐫 ᶠᴼᵁᴿᵀᴱᴱᴺ

115 30 6
                                    




Bongcha_pov
_______________



" کچم زوو زوو وەرە سەردانمان "
خاتوو پاڕک وای وت لەکاتێکدا من خەریکی ماڵئاوای کردن بووم لەوان

"بێ خەم بە خانمەکەم"

"ئایش کچم من نەم وت بەدایکە بانگم بکە ؟!"

"ببورە دایکە"

"ئایی لەئێوە چەند خیانەت کار هاا منتان لەیاد کرد"
بەڕێز پاڕک بە بۆلەبۆل هاتە لامان من پێکەنیم بە قشتی ئەم پیاوە

"ئۆمۆ هاوسەرەکەم کەس تۆ لەیاد ناکە"

من زەردەخەنەیەکم کرد بۆ جوانی ئەم دوو هاوسەرە

ئەو بەرەو من هات باوەشێکی پڕ هەستی پێم دا

" کچم هەر کاتێک جیمین هاتە لامان تۆ لەگەڵی وەرە باشە "

کۆتایی مان بە باوەشەکە هێنا منیش بە زەردەخەنەوە سەرم لەقاند

"بێخەم بە مامە "

" زۆر شەرمە بۆت هاا بە خاتوو پاڕک دەڵێی دایکە کەچی بەمن دەڵێی مامە دەبوایە بت وتایە باوکە"

"هههه ببورە باوکە"

"گیانەکەم ! "

ئاوڕم دایەوە جیوۆک بەرەو لای من هات لەباوەشی کردم ئایش من ئەم کوڕەم زۆر خۆشویست

باوەشەکەمان شکاند و دەستی گرتم

" لەبیرم مەکە کە گەڕایتەوە باشە"

" ههه ئایی خوایە بچکۆڵ چۆن تۆ لەیاد دەکەم بێ گومان بە لەیادت ناکەم"

" بۆنگچا ! "

سەیری جیمینم کرد کە لەبەردەم دەرگاکە بوو

تازە گەڕایەوە لەلای هاوڕێکانی تا ماڵئاواییان لێ بکا ئیتر جیمین ماڵئاوا لە خێزانەکەی کرد و بەیەکەوە چووینەوە دەرەوە لەماڵەکە

بەڵێ ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە جیهانەکەم لەڕاستیدا دەترسم کە کات بەهەمان شێوەی ئێرە تێپەڕی بێ گەر وابێ من فەوتاوم

گەیشتینە هەمان شوێن کە یەکەمجار لێیوە هاتین چاوەکانم داخست و دوایی کردمەوە

لەناو ژورەکەم بووم سەیری دەرەوەم کرد تازە خەریکە خۆر هەڵدێت جیمین ڕاستی دەکرد

پیاوی جادویی(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now