. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
𝑣𝑜𝑡𝑒
&
. . . . . . . . . . . . . . 𝑐𝑜𝑚𝑚𝑒𝑛𝑡 . . . . . . . . . . . . . .
&
𝑟𝑒𝑎𝑑𝑖𝑛𝑔 𝑙𝑖𝑠𝑡
. . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . .
لونا خۆی ئامادە کرد وە چووە کۆمپانیا، لەوێ کەمێک کارو بارەکانی کۆمپانیای تەواو کرد وە دواتر چوو تاکو ئارامی یۆ می تێک بدات
لونا:"سڵاو یۆ می ئازیز"
یۆ می:"بۆ خاتری خوا چیت دەوێت دوبارە"
لونا:"هیچ تەنها هاتووم خوشکەکەم ببینم ئەوە کێشەیە"
یۆ می:"بڕۆ دەرەوە"
لونا:"ئا، بیرم کەوتەوە نیگەران مەبە من بە باشی ئاگاداری خوشکەزاکەم دەبم"
یۆ می:"چی خوشکەزا"(بە گاڵتە جاڕیەوە)
لونا:"ئەی تۆ منداڵت نەبوو"
یۆ می:"چی ئێستا بۆ لە ناکاو باسی ئەو دەکەیت"
لونا:"ئەو؟ ئەو منداڵی تۆیە"
یۆ می:"بەڵام ئەو.....ئەو مرد"
لونا:"نا نا نەخێر ئەو نەمرد"
یۆ می:"لەبارەی چ نەفرەتیەکەوە قسە دەکەیت"
لونا:"بەڕادەی دۆزەخ دەتەوێت بزانیت کە مەبەستم لە چییە"
یۆ می:".........."
لونا:"باشە پێتی دەڵێم، من ئەوم هەڵگرتەوە وە ئەو ئێستا تەمەنی پێنج ساڵە ناویشی سۆ جینە خەمت نەبێت زۆر بە جوانی پەروەردەم کردووە وە لای ئەو تۆ مردوویت"
یۆ می:"پێت وایە باوەڕ دەکەم"
لونا:"دەتەوێت پشکنینی دی ئێن ئەی بکەم بۆ تۆ و سۆ جین"
یۆ می:"..........."
لونا:"ئێ کە باوەڕ دەکەیت بۆ چی وا خۆت دەردەخەیت کە باوەڕ ناکەیت"