Fifteen

253 49 6
                                    

سێ ساڵ دوواتر

"جیمین وتم ناتوانم بێم"
تایهۆنگ وتی

جیمین و یۆنگی بڕیاریان داوە بچنە خانوویەکی بچووکتر
جیمین وای پێ باشتربوو

چونکە خەریکی کاری کۆمپانیان
ئەوان شووێنێکی بچووکیان بەسە
دووکەس

"گەمژە چی دەکەیت؟
یانی براکەت جێ دەهێڵی؟"
جیمین بەتووندی سەرزەنشتی کرد

"من نامەوێ کەشەکەتان لێ تێک بدەم
دەتوانم خانوویەک بۆخۆم بگرم
کەواتە بڕۆ وازم لێ بهێنە"
تای بەتووڕەیی وتی و جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشت


تەنیا نایەوێ ئیتر لەگەڵیان بژی
کاتەکانیان لێ بەفیڕۆ بدا

کارکردن زۆر بەسەختی ..
کاری نیوەکاتی
وە هەوڵدان بۆ خەونەکەی

ئاهـ ئەویش بێزار بووە

گرینگی بە بانگکردنەکانی جیمین نەدا
ڕۆشت

گەیشتنە شووێنێکی چۆڵتر و ئینفۆنەکەی خستە گوێکانی
هەوڵی دەدا جوانتر ڕتێم و تۆنی میوزیکەکە لێک بداتەوە

"هێی گەمژە"
بەئاگا هاتەوە کەخۆی لە کەسێک دا
بەشۆکەوە چاوەکانی کردەوە

کەسێکی بینی

بەڵام سەیری لێهات
چۆن ئاوا بێ هۆش بووە و نەیبینیووە

"کوێریت؟ مەگەر پیاوێکی وا گەورەت نەبینی؟"
کوڕە باڵا بەرزەکە وتی
کە قاتێکی شیکی بریسکەداری پۆشی بوو
چاویلکە ڕەشەکەی چاوی لەسەر ‌ئـەرزەڪە ڪەوتبوو
وادیاربوو شکابێت

"هێی .. چی ڕوویدا گەورەم؟"
یەڪێڪ لە پیاوە ڕەشپۆشەڪانی لای سەیارەڪەی ئەولا خێرا هات و پرسی

"هیچ نـییە ئـەو منداڵـە خۆی پێدا کێشـام"
بەتووندی سەیری تایهۆنگـی کرد

تای بـەئاسایی سەیری دەڪرد
سەیریکرد کتێبە خۆشەویستەکەی لە جانتاکەی کەوتۆتە سەر ئەرزەکە
هەلیگرتەوە

چووە نێوو مۆبایلەکەی و گۆرانیەکەی گوژاندەوە
پاشان ئیتفۆنەکانی خستەوە نێوو جانتا بچوکەکەی شانی

"داوای لێبووردن دەکەم بەڕێزم
ئاگاداری خۆم نەبووم"
چەمایەوە بەگۆشەی 180°

"باشە .. بەهەرحاڵ ببوورە کە قسەم پێ وتی"
کوڕە باڵا بەرزەکە وتی

"کێشە نیە بەڕێز"
تای وتی و ویستی بڕووات

ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)Where stories live. Discover now