nineteen

200 46 17
                                    

"ئەگەرێکی جوانە .. ئەگەر خۆشەویستەکەم بووبای داوام لێدەکردی یارمەتیم بدەی ببم بە گۆرانی بێژ وە هەموو ئالاتە میوزیکیەکان بناسم
بتوانم هەموو ئامێرەکان بژەنم
قووتابی ساڵ هەڵبژێردرێم لەسەر کۆلێژ
بتوانم لە ئەمریکا گۆرانی بڵێم
بتوانم هەست بە ئازادی بکەم
دەمەوێ یارمەتی منداڵەکان بدەم و خواردنیان پێبدەم
ئەوان جوانن وانیە؟"
تای وتی و سەیری جۆنگکووکی کرد

"بێگوومان ئەوان جوانن"
جۆنگکووک وتی

"بەڵام ئەوەش ناکرێ چونکە خۆشەویستی ئەوەندە ئاسان نیە"
تای وتی

"بۆچی؟"
جۆنگکووک پرسی

"چونکە زۆر دەمێکە دەپرسم خۆشەویستی چیە
بەڵام کەس نیە وەڵامم بداتەوە"
تای وتی

بیریەتی چەن کتێبی خۆشەویستی خوێندۆتەوە
چەندە پرسیاری کردووە
بەڵام نازانێ خۆشەویستی چیە
ئەو برایەکەی خۆش دەوێ
تەنانەت یۆنگیش
وە خاتوو لی کە وەک دایکی بوو
وە جین هیۆنگی
بەڵام ئەو جیاوازن بۆی
ئەو دەیەوێ ئەفسانەکان بۆی ببن بە ڕاستی
دەیەوێ هەست بەهەموو شتێک بکات

"خۆشەویستی....."

"ئایا کەوتوویتە داوی خۆشەویستیەوە؟"
تای پرسی

"بەڵێ"
کووک بە بووێریەوە وتی

"کێیە؟"
تای بەپەرۆش بوو
لەناخەوە خۆی دەخوارد
سووێند دەخۆم دڵی چەند چرکەیەک مرد

"نازانم"
جۆنگکووک وتی

"ئۆو .. بەڵێن بدە ئەوکاتەی دەکەویە خۆشەویستیەوە هەموو شتێکم سەبارەت بەوە پێ بڵێ
دەمەوێ بەژیرانە خۆشەویستی بکەم"
تای وتی

"بەڵام ئاشق بوون هەرگیز ژیرانە نیە"
جۆنگکووک وتی و پێکەنی

"ههه ئەوەش ڕاستە"
تای وتی

"بۆچی ئێوارەیەکی گەنجانەمان نەبێت؟"
جۆنگکوک پرسی

تای برۆکانی گرژکرد

"بڕۆ خۆت ئامادەبکە"
جۆنگکووک ڕوونکردنەوەی زیاتری نەدا
ڕاستەوخۆ ڕۆشت

"سڵاو هیۆنگ
دەتوانی کارێکم بۆ بکەی"
جۆنگکووک کە گەیشتەوە ژوورەوە پەیوەندی بە یەکێکەوە کرد



(نامجونی دەبینێ)

"ئەوەتە"
ئەوەی لێم پرسی دەستی بۆ یەکێکی باڵا بەرز درێژکرد

یەکێکی سپی پێست بوو زۆر سپی

"با بڕۆین ئەو یارمەتیمان دەدات"
وتمە دۆنگیوو ڕۆشتین

ڪوڕی جـادوو(ᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ)Where stories live. Discover now