لـە قوڵایی دڵمـەوە

87 11 34
                                    

.........⁠✧........

وەڪ هەمـوو ساڵانـی ڕابــردوو، رۆژ و شەوەڪان تێـدەپەڕین و ڪات بــەردەوام دەڕوا وە جیهــان لـە گۆڕاندایـە بێگومــان.


رۆژێڪی ئاسایـی لـە شارۆچڪەیەڪی بچووڪدا، خێزانێڪی بەختـەوەر هەبـوو، ڪیژۆڵەیەڪی تــازە لەدایڪبوو ڪە بەرهـەمی خـۆشەویستیـی و سەرچــاوەی ئارامـیی و دڵخــۆشی بـوو بـۆ مــاڵە ڪەیان .


دایڪ و باوڪەڪە زۆر تامـەزرۆ بوون بـۆ بەخەبەر بونی منداڵەڪەیان ،


دایڪی ڪە بە زەردەخەنەیێڪی نەرم دەستـی بە قـژی منداڵەڪەی دادەهـێنا ڪە لە باوەشـی
گرتبوو وە بۆنی دەڪرد،


باوڪیشی دڵخـۆش بـوو بەو دیمەنـەی پێشـی زۆر بـە خۆشەویستییـەوە سەیری دەڪرد و چـاوە هەنگوین یەڪانی دەدرەوشانـەوە لەو سـاتەدا ،ئەو ڪیژۆڵەیە زۆر بە باوڪی دەچوو ،

قژی ڪە رەنگـی پرتەقاڵی نیە و تۆزێڪ ڕەنگی بەلای سـور دادەچێت ڕەنگێڪی زۆر جوانە بەتایبـەت لەگـەڵ پێستە سپییەڪەی ئەمە زۆر جوانـتری ڪردبوو،

هەناسەی زۆر بە ئارامـی دەدا لەنێو باوەشی دایڪی.

ڕۆژ بـە رۆژ گەورەبونـی تاقانەڪەیان دەبینی ڪە چون لە شتەڪان تێدەگەشـت و فـێردەبوو، ئــەو ڪیژۆڵەیە زۆر ژیـر بوو لەچاو تەمەنی ڪە تازە دەبوو بە دەســاڵ ،

هەموو ڕۆژێڪ دەم بەخەنــدە بوو، نـەی دەزانـی خـەمبار بوون چییە، هەمشــە حــەزی بەوە بــوو دایڪ وباوڪی دڵـــخۆشبن و وە یارمەتییـان بدات لـە هەموو شتێڪ.

وە لەبیری نەڪەین ئەو ڪیژۆڵەیـە ئاڵودەی ڪتێب خوێنـدنەوە بوو بە تایـبەت چیرۆڪ و رۆمانەڪان،

وە شوێنی دڵخـوازی بۆ خوێنـدنەوە ڪێڵگەڪەیان بوو ڪە ئەسپیان بەخێو دەڪرد وە درەختـی بەرزیشی لێبـوو،

دەچـوو لەژێر درەختێڪ دادەنیــشت تــا خـۆرئاوا بوون خەریڪی خوێندنـەوە دەبـوو؛

.

.

.

.

لـە بەرە بەیانیێکی زوودا ڪیژۆڵەڪە لە خـەو هەڵسـابوو، خۆی ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی بچێتـە سەر پردی ڕووبارەڪە سەیری خۆرهەڵاتـن بڪات،

بەڵام پێش ئەوەی لە مـاڵ بچێتە دەرەوە،
ڕۆشـت بۆ ژووری دایڪ و باوڪی بە هێواشی دەرگـاڪەی ڪردەوە بە لایەڪی دەموچـاوی سەیری ڪرد بینی چۆن بە خۆشەویستیەوە لەڪاتی خەوتـن یەڪیان لە باوەش گـرتووە.

بە دیمەنەڪەی پێشـی زەردەخەنە هاتە سەر لێوی چاوەڪانی گەشانەوە،

بە هێمنی نزیڪ بوویەوە لە جێگاڪەیان وە ماچێڪی نەرمی لەسەر ڕوومەتی هەردووڪیان ڪرد دوور کەوتەوە لێیان بۆ دواجـار سەیری ڪردن،

Depth Of My Heart Where stories live. Discover now