پەڕەی" چل و شەشەم

1.1K 168 346
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ



لەبەردەم شوێنێک وەستاین هەرکە هاتمە خوارەوە شۆفێرەکە بە خێرای ئەوێی جێهێشت هەرکە سەیری بەردەمم کرد حەپەسام ڕێگایەک کەوا بە گوڵی شین کاڵ  و سپی  ورد ڕازێندرابویەوە کەوا سەریان هەمووی بەفر بوو وا دەردەکەوت کەوا تازە سەر دەربکەن بزەیەکم کرد ئەوە زۆر جوانە هەنگاوێکی گەورەم نا بۆ ڕۆشتنە پێشەوە بەردەوام بوو لەوەی سەیری زەویەکە بکەم بەڵام هەرکە سەرم هەڵبڕی حەپەسانم زیار بوو کاتێ جۆنگکوم بینی کەوا وەستاوە بە قاتەکەیەوە لەگەڵ چەپێک گوڵ لە دەستی و خەندە جوانەکەی سەر ڕوخساری..."وەرە پێشوە بچکۆڵەکەم با جوانیەکەت لەبەر چاوانم بێت"...جۆنگکوک  وتی بە بزەوە و وای کرد تەزوێک بە گیانمدا تێپەڕ ببێت بە هەنگاوە هێواشەکانم لە ئەو نزیک کەوتمەوە خوایە لە
جوانی ئەم شوێنە!.


..."جۆنگکوک تۆ هەموو ئەمانەت ڕێک خستووە؟"...بە خەندەوە سەیری ناوچەکەم کرد ڕاستە هێشتا بەفرە بەڵام ئەو ڕازاندەوەی بۆی کراوە بە گوڵی ورد و مۆمی بچوک جۆرێکە لە جوانی لە کۆتای ڕێگاکە ئەو شوێنەی کەوا جۆنگکوک لێی وەستابوو مێزێکی ڕازاوە هەیە گوڵێکی سوور و ڕەش لەگەڵ دوو قاپ و کەوچەک و چەتاڵ وە دوو مۆمی داگیرساو ئەوانە هەمووی زۆر ناوەزان..."بەڵێ هەرچەندە زۆر تەواو نییە بەڵام تەنیا ویستم هەموو شتێک بە دەستەکانی خۆم ئامادە بکەم بۆ تۆ تەنیا بۆ تۆ!"...جۆنگکوک وتی بە بزەوە و لێم نزیک کەوتەوە ماچێکی نەرمی لەسەر لێوەکانم جێهێشت..."ئەم چەپکە گوڵە بۆتۆ سەیرکە لە ئاستت خەریکە سیس ئەبێت"...جۆنگکوک وتی و چەپکە گوڵە سورەکەی پێم دا پێکەنینێکی کەمێک بەرزم کرد ئای خوایە کەی فێری ئەم قسانە بووە ئەمە؟.




کورسیەکەی بۆمن ڕاکێشا و یارمەتی دام تاوەکو دابنیشم وە چەپکە گوڵەکەشم لەسەر مێزەکە دانا جۆنگکوکیش ڕۆشت و لە بەرامبەر بە من دانیشت لەگەڵ بزە جوانەکەی ئای خوایە ئەو زۆر هۆت دەردەکەوێت بەو شێوەیە بە تایبەت لەگەڵ ئەو شێوازە قژە جوانەی کەوا کورتی کردۆتەوە من دان بەوەیە ئەنێم ئەو زۆر دڵبەرانەیە بەو شێوەیە!، ژەمە خواردنێکی ئێوارەی ڕۆمانسی دونیا بەرە بەرە خەریکە تاریک ئەبێت بەڵام ڕوناکیە بەستەرەکانی ناو دار سنەوبەرە بەفراویەکان ئەو ناوچەی ڕوناک کردۆتەوە کەشێکی ئارام و خۆشەویستانەیە،من خەریکی خواردنی خواردنەکان بووم
بە هێواشی لە شەرما ڕومەتەکانم وەک دۆزەخ وان ئەوەی پێشم
ناوەستێت لەوەی سەرنجی هەموو شوێنێکم نەدات و بزە نەکات.




جۆنگکوک دەستی ڕاستی گرتم و وای لێکردم سەیری بکەم پاشان دەستی چەپمی گرت و بەرەو لێوەکانی خۆی برد و بە هێمنیەوە ماچێکی لەسەر جێهێشتن بە شەرمەوە سەرم هێنایە خوارەوە..." بچکۆڵەکەم  تەواوی بوون و ژیانم ڕاگری قاچەکانم ئەمڕۆ دوبارە لەدایک بوونەوەی من ئەمڕۆ دڵە ڕەشەکەم بەرگی سپی پۆشی هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا من سوپاس گوزاری خودا دەبم کەوا گەوهەرێکی وەک تۆی هێنایە بوون کیارا ئازیزەکەم ١٨ هەمین ساڵی تەمەنت لەخۆم پیرۆز دەکەم هەناسە نەبڕاوەکەی من دڵخۆشیەکەم بەقەد لمەکانی بیابانە کەوا لە ژماردن نایەت ڕوحەشیرینەکەم تۆ باشترین شتی لە ژیانمدا لە تەواوی ژیانمدا تۆ بەنرخترین دەستکەوتی من تۆ وات لەمنکرد هەست بە خۆشەویستی بکەم تۆ وات لە منکرد هەست بە باشی بکەم تۆ وات لە منکرد هەست بە بوونی خۆم بکەم هەست بکەم خۆشەویستی و ژیان چۆنە پێکەنینەکانی تۆ پێکەنینی منە گریان و غەمباریت خراپی منە قسەکانت دەرمانی دەردەکانمن چاوەکانت دکتۆری برینە قوڵەکانی منن چەند شیرینە کاتێ هەست بە خۆشەویستی ئەکەم لەلایان تۆوە چەندە جوانە کاتێ ئەبینم مێهرەبان و نیانی لەگەڵ من،گەر ئێستا و هەزار ساڵی دیکە دوبارە لەدایک ببمەوە من هەر تۆ هەڵئەبژێرم بۆژیانم و بۆ داهاتووم خۆشم دەوێی بەقەد دووری ئاسمان و زەوی لەیەکەوە خۆشم ئەوێیت بەقەد بەیەک گەیشتنی خۆر و مانگ خۆشم ئەوێ بەقەد جیاوازی هاوین و زستان،تۆ دەستپێکی بەهاری منی وەک چۆن بە هاتنە بوونتەوە دونیات ڕازاندەوە و کردتت بە بەهار ئاوا ژیان و دڵ و ڕوحمت کرد بە بەهار،خودای گەورە بەر لەوەی شتێک بەسەر تۆ بهێنێت گیانم بکێشێت بەر لەوەی ئازار لە چاوە دەریا ئاساکانت ببینم چاوەکانم کوێر بکێت بەر لەوەی گوێم لە گریانی تۆ بێت گوێیەکانم کاس ببێت تۆ هاوسەر و هاوڕوح و کچە بەنرخەکەی من ئەی ئازیزتر لە گیان و ڕوح و بوونم"...جۆنگکوک تاک بە تاکی قسەکانی بە نەرمیەوە ئەدرکاند نازانم هی ئەوەیە بۆ یەکەم جارە کەسێک ڕۆژی لە دایک بوونی منی بیربێت و ئاوا لەسەر بوونی من بدوێت یان بۆ قسەکانی کەوا بەرگی نەرم و خۆشەویستیان پۆشیوە دەستم کرد بە گریان.


خۆشەویستی بەستوو.../جیۆن جۆنگکوک(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now