پـەڕەی" شـەشـەم

1.8K 222 394
                                    

ڤۆت & کۆمێنت پێش خوێندنەوەꨄ


بە ساردیەوە سەیری ئەوم کرد دواتر شوێنەکە بەڵام شۆک بووم ئێمە لە نێو کۆڵانێکین کە هەردوو لایەکی دوکانە،واتا هەردوو لاکەی بە درێژای کۆڵانەکە پڕە لە دوکانی جل و بەرگ و ماڕەکە جیاکان،من بەوە شۆک نەبووم کە ماڕکەی لێیە یاخود گران بە هایە،بەڵکو یەکەم جارمە شتێکی لەم شێوەیە ببینم واتا کۆڵانێک پڕبێت لە دوکانی جل و بەرگ..."دەمت خەریکە ئەگاتە زەوی "...وتی بە فیزەوە و هاتە نزیک من، منیش بە ساردیەوە سەیرم کرد.


تاوەکو گەشتینە بەردەم  یەکەم دوکان لە ژێر لێوەوە هەر نەفرەتم لەو کردوە پێڵاوە نەفرەتیەکان ڕۆشتیان بۆمن ئەستەم کردوە،شەقامی کۆڵانەکە هەمووی بە بەرد ڕووپۆش کراوە بۆیە بنی پێڵاوەکەم لە نێوان بەردەکان ئەچەقێت بۆیە چەندین جار خەریک بوو بەر ببمەوە،بەڵام خۆش بەختانە تایهیۆنگ لە  تەنیشتمەوە بوو یارمەتی دام بۆ ڕۆشتن بە ڕێکی.



..."ئێمە بۆچی لێرەین"...وتم بە زانین خوازی و سەیری ئەوم کرد ئەویش بە ساردیەوە سەیری کردم و هیچی نەوت گەمژە،لەو کاتەیا کچێکی باڵا بەرزی قژ زەرد هات کە چاوەکانی وەکو دەریایێکی قوڵ شین بوو پێستی وەکو بەفر سپی بوو..."بەخێر بێیت بەڕێز جیۆن..ئایە ئەمە ئەو خانمەیە کە بۆت باس کردین"...کچەکە وتی بە ڕێزەوە و دواتر سەیری منی کرد بە خەندەوە، ئێستا ئەمەوێت شانازی بە خۆمەوە بکەم کە زیاتر لە زمانێک ئەزانم لەوانە ئینگلیزی،چونکە ئەو زاراوەی کە کارمەندەکە قسەی پێ ئەکات ئینگلیزە وە منیش تێ ئەگەم.



..."بەڵێ ئەوەیە..لەهەموو جۆرێکی بۆ هەڵبژێرە..بەڵام با گونجاو بن..خۆت ئەزانی من چۆنم"...ئەو وتی بە ساردی و سەیری کارمەندەکەی کرد،من لەو نێوەندەدا بە سەر لێشێوایەوە سەیری ئەوانم ئەکرد ویستم پرسیار لە تایهیۆنگ بکەم بەڵام کاتێ ئاوەڕم بۆی دایەوە بینم لە دوکانێکی پێڵاوە بە بێ ئومێدیەوە ڕووم بۆ ئەوان وەر گێڕا.


..."بێگومان بەڕێز جیۆن..هەر شتێک کە تۆی بیڵێی"...کارمەندەکە وتی بە ڕێزەوە،ئەویش سەری جوڵاند و ڕۆشتە سەر ئەو قەنەفەی کە لەبەردەم جێگای خۆ گۆڕینەکان هەیە دانیشت و قاچەکانی خستە سەر یەک.


..."فەرموو خانمەکەم لێرەوە"...کارمەندەکە وتی بە خەندەوە و بەرەو من هات منیش هێشتا بە پرسیارەوە لێی ئەڕوانم،قۆڵەکانی گرتم و ڕێنوێنی کردم بەرەو ژورێک بەڵێ ژوری خۆ گۆڕین بە بەردەم ئەودا تێ پەڕیم..."فەرموو خانمەکەم ئەو جلانە تاقی بکرەوە..بۆ ئەوەی بەڕێز جیۆن بیان بینێت"...وتی بە خەندەوە و باوەشێک جلی پێ دام خۆی ڕۆشتە دەرەوە سەیری جلەکانم کرد ئەوانە زۆر زۆرن کێ تاقەتی ئەوەی هەیە هەمووی تاقی بکاتەوە.


وەستام لە خۆ گۆڕین خێرا سەرم دەر هێنا لەژێر جلەکە قژە سپیەکەم وەک ئەوا وابوو لە کارەبا درابێت بە چاو کراوەکانم لە بەردەمی خۆمم ڕوانی چی گەر ئەو لە دەرەوە لە ڕێگای کامێرای چاودێری سەیری من بکات،باشە ئەزانم گەمژانەیە بەڵام من چەندین جار گوێبیست بووم یاخود بینیومە لە هەواڵەکان کەوا چەندن کەس کامێرای چاودێریان لەنێو ژوری خۆ گۆڕین داناوە لە ڕێگای بڕغوەکان،شەقێکم بە هێواشی کێشا بە سەرما بۆ ئەو بیرۆکانەی مێشکم،با سەیریشم کا بە لایەنی کەم من جلی ژێرەوەم لە بەرە.



خۆشەویستی بەستوو.../جیۆن جۆنگکوک(کۆتای هاتووە)Donde viven las historias. Descúbrelo ahora