𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◆1

1.1K 87 45
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







لەیلا








"لەیلا! وەرە دەبێت بێیت!" باشترین هاوڕێم کاسی سیمس لە تەنیشتمەوە وتی کاتێک بە شەقامەکەدا بەرەو شوقەکەمان دەڕۆیشتین.


کاسی جوان بوو و ئەگەر باشترین هاوڕێم نەبوایە ئیرەییم پێدەبرد قژێکی نیمچە درێژی کاڵی هەبوو چاوەکانی شینێکی کاڵ بوون و دەموچاوێکی هێلکەیی هەیە وای لێدەکرد وەک فریشتە دەربکەوێت. لەشێکی ڕێکو نایابی هەیە





من و ئەو لە ساڵی یەکەمی ئامادەییەوە هاوڕێین ئەوە تازە بوو کاتێک چومە پۆلەکەوە یەکسەر هاتە لام و وتی "ئێمە دەبینە باشترین هاوڕێ!" و لەو کاتەوە ئێمە باشترین هاوڕێین ئێمە تەواو پێچەوانەین هەرچەندە کاسی لە خێزانێکی دەوڵەمەندە، لەگەڵ ئەوەشدا من لە خێزانێکی هەژار و ناکارامەوە هاتووم




بەڵام کاسی هەرگیز سامانەکەی بە ڕوخسارمدا نەداوە تەنانەت دایکو باوکیشی بەهەمان شێوە پێم وابوو خێزانێک کە پارەیەکی زۆری هەبێت، بێئەدەب و چەقۆکێش دەبێت، بەڵام خێزانەکەی ئەو وانەبوون ئەوان باشترین کەسن تا ئێستا ناسیومن ئەوان بوونەتە دایک و باوکی منن لە کاتێکدا دایکو باوکی خۆم وانەبون ئەگەر کاسی و دایک و باوکی نەبونایە ئەمڕۆ لە کوێ ئەوبم کێ ئەبووم و کێدەیزانی





"تەنانەت گوێم لێدەگریت؟" دەنگی کاسی پرسی و منی هێنایە دەرەوە لە بیرکردنەوەکانم "چی؟" پرسیم. "وتم پێویستە ئەمشەو بێیتە ئاهەنگەکە."

"کەی ناتوانم بێم تۆ ئەوە دەزانیت" بە ئاهێکەوە گوتم چەند هەفتەیەکە داوای لێدەکات لەگەڵیدا بچمە هەندێک یانەی کلاسیکی.



"بەڵێ دەتوانیت و دەیکەیت دەچین کاتێکی خۆش بەسەر دەبەینو لەوێ و کوڕانی گەرم دەبینین لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ کۆتاییهێنان بە کۆتایی هەفتە!" کاتێک گەیشتینە بەردەم دەرگای شووقەکەمان لە بیناکەدا وتی




"پێویست ناکات هیچ کوڕێکی گەرم ببینم"وتم بە ناڕەزایەتیەوە











"ئۆه بەڕاستی؟ لەیلا زیاتر لە ٥ مانگە ڕۆژێکت نەبووە بەخۆشی بەهۆی کارەوە وتۆ کاتت لەگەڵ مندا نەبوە تۆ قەرزاریت"ناڵاندم لە بێزاریا دەزانم ئەو واز ناهێنێ کاتێک شتێکی دەوێت دڵنیایە کە بەدەستی دەهێنێت.دەرگای شوقەکەم کردەوەو پاڵمنا و چومە ژورەوە کاسی لە پشتمەوە هات و هێشتا هەوڵی دەدا قەناعەتم پێ بکات کە بچم تا مردن خۆشم دەویست بەڵام هەندێک جار بەڕاستی دەمەوێت بالیفێک بخەمە سەر سەریو بیخنکێنم سەخت بوو بڵێم نەخێر کاتێک بە چاوی سەگۆڵەیەکی داماو سەیری دەکردمو دەپاڕایەوە لێم
بێ وەستان.



||مـــلــــیــــۆنــــێـــر||🔛Where stories live. Discover now