بــادەســـت بــکەیــن
بـــە خـــەیـــاڵ لــــەگـــەڵ "شـــازادە جـــیـــۆن جـــۆنـــگـــکـــووک"^Dast pe bkain^
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
"وە شازادەی جێنشین ئەکرێت بە پادشای شیلا"بە دەنگی بەرز هەواڵەکەی ڕاگەیاند
"!هەمووان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان!"
"ئێستە تاجی پادشایەتی پێ دەدرێت"بە دەنگی بەرز دەهۆڵەکانی لێدران
"شازادە تکایە وەرە پێشەوە"خزمەتکارەکە بە ڕێزەوە خۆی چەماندەوە بۆی
"سوپاسی بەخشندەیەت دەکەم خاوەنشکۆ"شازادە جیمین بە ڕێزەوە لە پێش پادشای وڵات وەستا
"ئێستە کاتی تاج لەسەر ناناکەیە"بە زەردەخەنەوە وتی و تاجی پادشایەتیان هێنا بۆ ئەوەی لەسەری بکەن
"پادشای مەزن ئەگەر بکرێت ئەم داوایە ڕەت بکەمەوە"بە شیوەیەکی جوان ڕێزی نیشاندا
"شازادە مەبەستت چییە"ڕووخساری گرژ کرد و سەیری کرد
"ببورە پادشاکەم بەڵام من ئەم پلەیەم ناوێت"بە ڕێزەوە خۆی چەماندەوە و هەنگاوێک ڕۆشتە دواوە
"بەڵام شازادە"پادشا بە دڵگرانی سەیری کرد
"ببورە گەورەم,,خەڵکی شیلا وەک ئەزانن من بۆ فەرمانڕەوای ئێوە هەڵبژێردرام بەڵام من ئەم ئەرکە لە ئەستۆ ناگرم و پۆستەکەی خۆم دەبەخشم بە شازادە جۆنگکووک ئەو شیلا بە باشترین شێوە بەڕێوە ئەبات و وڵاتێکی خۆشگوزەران بۆ خەڵکەکەی درووست ئەکات و ئەبێت بە پادشایەکی مەزن"هەموو ئەم قسانەی بە هەستێکی قوڵەوە دەربڕی و ڕووخسارێکی دڵخۆشی هەبوو
"!هەموو خەڵکەکە چەپڵەیان بۆ لێدا!"
"شازادەی جێنشین"جۆنگکووک بە دەنگە قوڵەکەی وتی
"براکەم خۆت باش دەزانی تۆ شایەنی ئەم پۆستەی تۆ ئەبێ ئەم دیاریە لەمن وەربگریت و بە باشترین شێوە وڵاتەکەمان بەڕێوەببەی"بە زەردەخەنەوە ڕووی سوڕاند بۆی
"بەڵام"ویستی قسە بکات بەڵام قسەکەی پێ بڕا
"بەبێ بەڵام تکایە دیارییەکەم وەربگرە"بە جدی دەستەکانی جۆنگکووکی کرد
YOU ARE READING
"مٍَـأٍنًِّـگٌٍـەُِ شٕٓـەُِوٕٓ"🔚
Romance"تۆ مانگی منی لە تاریکی ژیاندا" "من نەدەبوو لەدایک ببم" "تۆ بۆ من دروست کراویت" نوسەر:سـیۆ