«پەڕەی هــەشتەم»

401 51 0
                                    

~ لــوسین ~

ئەو پێدەکەنێت و من وەستاوم سەیری دەکەم ، پێکەنینێکی زۆر جوانی هەیە
حەزم دەکرد تەواوی کاتەکە بەم شێوەیە پێ بکەنێت و منیش تەنها سەیری بکەم ، منیش زەردەخەنەم دەکرد نازانم بۆ بەڵام 'کە بینیم ئەو دڵخۆشە منیش دڵخۆشبووم' و زەردەخەنەیێکی شاراوەم کرد

" ئێمە گەیشتین"
چی گەیشتین؟  ئای خوایە من وام دانابوو کە لە ئۆتۆمبێلەکا تەنها سەیری دەرەوە دەکەم بەڵام من.. من تەنها .. چاوم لە ئەو بوو 

"هێی؟" دەستی لەبەر چاوەکانما ئەجوڵان بۆ ئەوەی بێمەوە هۆش خۆم

ـ" ئـ ئاهـ بـ بەڵێ بمبورە ئاگام لێ نەبوو "

" کێشە نییە ، دابەزە"
من دابەزیم و هەوایێکی فێنک دای لە دەمووچاوم ، و سەرسام بووم بە جوانی ئێرە

"ئەمە ڕووباری هان'ە"

ـ" و واهـ ئێرە زۆر جوانە " دنیا تاریک ببو ، و شێوەی مانگ بە تەواوی لە ڕووبارەکەدا وێنەی دەدایەوە
جیاواز لەو ڕووبارە بچووکەی نزیک ماڵەکەمان ، ئەمە زۆر گەورەیە و خەڵکی لێرە پیاسە دەکەن

"وەرە با بچین لەویا دابنیشین"
ئاماژەی بە دوو کورسی کرد کە ڕێک بەرامبەر ڕووبارەکە دانرابوون ، ئێمە چووین دانیشتین و من سەیری دەورووبەرم دەکرد

ئێرە خەڵکی لێیە بەڵام قەرەباڵغ نیە زۆر ، هەندێکیان لەسەر کورسی دانیشتوون زۆربەیان وا دیارە کە خۆشەویست بن

ـ" ئێرە زۆر جوانە ، سوپاس کە منت هێنا"

"پێویست بە سوپاس ناکات هەر خۆی من هەموو ڕۆژێک دێم بۆ ئیرە"

ـ" لەگەڵ خۆشەویستەکەت دێیت؟" بێ بیرکردنەوە پرسیم و ڕاستەوخۆ پەشیمان بوومەوە ، ئاخر بە من چی؟

" چی؟ بۆچی ئەم پسیارە ئەکەی"

ـ"خەڵکەکانی ئێرە هەمووان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان هاتوون ، وتم لەوانەیە تۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بێیت" لە ڕاستیا من دەمزانی کە ئاساییە خەڵک بە تەنهاش بێن ، بەڵام.. ئەم ویست بزانم ئایا خۆشەویستی هەیە؟ ، من خەمێکی زۆر لە چاوەکانیدا دەبینم ، وەک ئەو خەمەی کە لە چاوەکانی جیمیندا بینیم سەرەتا، ئایا خۆشەویستی ئەم خەمەی دروست کردووە لە چاوەکانیاندا، کە شاردنەوەی ئەستەم دیارە؟

"Come with me" Where stories live. Discover now