«پەڕەی سیـــانزەیەم»

375 55 1
                                    

~لوسین~

"ئای خوایە ئەو بۆ سووتاییە چیە دێت؟ جوونی بڕۆ سێری کێکەکە بکە"

سۆهی هاواری کرد لە کاتێکدا خۆی خەریکی دروستکردنی پیتزاکان بوو و من زەڵاتەکەم ئامادە دەکرد
من و هانی پێش هەموویان هاتووین بۆ ئەوەی یارمەتی نامجوون و سۆهی بدەین
"یاهـ ، گیانەکەم کێکەکە زۆر باش ئامادە بووە "
نامجوون وتی و کێکەکەی دەرهێنا لە فڕنەکە
منیش تەواو بووم لە زەڵاتەکە و هەموویم ئاما دەکرد و لەسەر کەوانتەرەکە دامنا بۆ ئەوەی بچم یارمەتی سۆهی و هانی بدەم لە دروستکردنی پیتزاکاندا

" سۆهی ئەمە بدە بە من با .."
قسەکەم تەواو نەکرد و دەنگی زەنگی دەرگاکە هات

"ئۆهـ گیانەکەم تۆ زۆر ماندوو بوویت ، ئێمەش وا تەواو دەبین گەر ئەزێت نەبێت بچۆ دەرگاکە بکەرەوە"
بە زەردەخەنەیێکی شیرینەوە وتی
ڕازی بووم و چووم دەستەکانم شۆرد و
دەرگاکەم کردەوە


و دوو چاوە ڕەشەکەم بینیەوە دووبارە
ئەو دووچاوەی بە کاتێکی کەم دڵیان داگیر کردم
لێدانەکانی دڵم خێرا بوون و چاوەکانم تەنها سێری چاوەکانی ئەوی دەکرد
ئەویش وا دەرنەدەکەوت کە ئەمەی پێ ناخۆش بێت بە جۆرەی کە لە منی دەڕوانی ..

"لوسینا ئەوە کێیە؟"
دەنگی سۆهی هەم من و هەم ئەوی لە خەیاڵەکاندا دەرهێنا
هەستم بە سوور بوونەوەی ڕوومەتەکانم کرد کە زانیم ماوەیێکی زۆرە ئەوم لەبەر دەرگاکە هێشتووەتەوە

"دەتوانم بێمە ژوورەوە ؟"
بە ئاسایی وتی بەڵام ساردیێکی تیا بەدی دەکرا

"ئـ ئۆهـ بـ بەڵێ فەرموو "
شڵەژام و ڕێگەم دا بێتە ژوورەوە
تەنها بە سەر لەقاندنێکی کەم و تۆزێک بەرزکردنەوەی برۆکانی پیشان دام
وەک سڵاو کردن وەرم گرت و زەردەخەیێکم بۆ کرد لە وەڵامدا

ئەو زەردەخەنەیێکی گەورە کەوتە سەر ڕوخساری بە بینینی نامجوون و سۆهی و هانی
زەردەخەنەیێکی نایابی هەیە
ئەمە ئەو زەردەخەنەیەیە کە زۆر ڕاستەقینە دیارە
هەرگیز ئەم زەردەخەنەیەی بۆمن نەکردووە
بە ئازارە
بەڵام بۆ بیکات ؟ تەنانەت هاوڕێش نین

"ئۆ هیۆنگ من زۆرم بیر کردوویت "
باوەشێکی گەرمی کرد بە نامجوون دا
خۆزگە من دەبووم لە جێی نامجوون
ئاهـ خوایە من چی دەڵێم ، وەرەوە هۆش خۆت لوسین

"جۆنگکووک گەمژە زۆرم بیر کردوویت ، پێم بڵێ ئەزموونەکان چۆن تێپەڕین؟"
ئەمە ئەو پسیارە بوو کە دەمویست لێی بکرێت بۆ ئەوەی گوێبیستی وەڵامەکە بم

"زۆر باش هیۆنگ"
وەڵامی دایەوە
زۆر دڵخۆشم ، من زۆر باش ئەزموونەکانم تێپەڕاند دڵنیام ئەنجامەکان باش دەبن ، وە زۆر دڵخۆشترم کە ئەویش بە هەمان شێوە باش بووە لە ئەزموونەکان

"Come with me" Where stories live. Discover now