Part 1

36 2 0
                                    

دوو کەسی زیرەک ناتوانن ئاشق بن
خۆشەویستی ڕاستەقینە هەمیشە پێویستی بە گەمژەیەک هەیە

.
.
.
.

بە قاقایەکی بەرز پێکەنیم کاتێک نامە گەمژانەکەیم خوێندەوە

_ بۆچی جیا ببینەوە ؟ چ هەڵەیەکم کردووە ؟ تکایە پەیوەندیەکەی ئێمە زۆر باش بوو بۆچی ئەتەوێت تێکی بدەیت ؟ بە دڵنیاییەوە ئەوەش ئەزانی کە من بەبێ تۆ ناتوانم

من : هههه چ گەمژەیەکە ، قسەکانیان هەمووی دووبارەیە ئەوەش بێزارکەرە ، بەبێ من ناتوانی بژیت ؟ بەڵێ گەمژە چونکە تۆ دیلی خۆشەویستیت ! کە ئەوەش گەمژانەترین شتە مرۆڤێک بتوانێت بیکات

بەهەرحاڵ بڵێم چی ؟ خێزانەکەم ڕێگە نادەن ؟ یاهـ ئەمە زۆر بێمانایە
ئەی ڕاستیەکەی پێ بڵێم کە بێزاربووم لەم پەیوەندیە بێ مانایە ؟
بێ ئەدەبانە دیار ئەبم
دەستم کرد بە نوسین بێ ئەوەی گرنگی بە هەستی بەم

+ من ئیتر ئەمەوێت جیا ببمەوە تۆ ناتوانیت ناچارم بکەیت کە لەم پەیوەندییە بمێنمەوە !
ئەو ڕاستەوخۆ وەڵامی دامەوە

- باشە ، من گەردنت ئازاد ئەکەم بەڵام ... هیوادارم ئەوەی بەسەر منت هێنا بەسەر خۆشتدا بێتەوە نە زیاتر و نە کەمتر !

پڕ بەدەنگم پێکەنیم
بەڵام ڕاستیەک هەیە لەم کوڕەدا کە ناتوانم نکۆڵی لێ بکەم زۆر بە دڵمە
ئەویش ئەوەیە کە کوڕێکی جدیە ، بە زووی شتەکان قبوڵ ئەکات بەڵام نازانم چەنێک ئەخایەنێت هەتا لەگەڵ بارودۆخەکە ڕابێت ، هەرخۆی قبوڵکردن بەشێک نیە لە ڕاهاتن ؟

باشە با بێمەوە سەر بابەتی خۆم
بۆچی لەم کوڕە جیا بوومەوە ؟ چونکە کوڕێکی ترم ناسی
بەڵێ ئەو زیرەکتر بوو وە لە بابەتی بازرگانیدا یارمەتی دەدام ، هەرچەندە کوڕی یەکەمیش بەهەمان شێوە یارمەتی ئەدام بەڵام پێم وایە ئەمەیان زیرەکترە ،ئەگەر ئەنشتاینیش بێت هەر ماوەیەکە و دواتر کۆتاییەکەی بلۆکێک ئەبێت

نامەکەیم کردەوە

- من تۆم بە دایکم ناساند و پێم وت کە بەو زوانە دێمە داوات

چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە ، کوڕێکی جدیتر ؟ یانیش ساویلکەتر

+ هەست ناکەیت کەمێک زوو بێت ؟

- نا من زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوەی بە تۆ بگەم

قاقایەکی پێکەنینی بەرزم لەدەم دەرچوو ، کوڕەکان هەموویان بەو شێوەیە گەمژەن ؟

+ئهم

- بەڵام شتێک هەیە کە پێم نەوتووی ، ئەترسم ببێتە کێشە بۆ پەیوەندیەکەمان و تۆ پەشیمان ببیتەوە لێم

برۆیەکم بەرز کردەوە ، هەرخۆی من جدی نیم

+ مەترسە ، بیڵێ

- من پێشتر هاوسەرم هەبووە و مناڵێکم هەیە ، ئێستا مناڵەکە لەلای دایکیەتی ئەگەر هەر لەوێ بمێنێتەوە بەدڵنیاییەوە کاتێک گەورە بوو ئەدەبی ئەو مناڵە تێک ئەچێت ، ئەوان خێزانێکی باش نین ، بەڵام ئەگەر لەگەڵ تۆدا هاوسەرگیری بکەم ، ئەوا مناڵەکەم ئەهێنمە لای خۆم و پاشان تۆ ئەبیتە دایکی، ئەتوانی ئەوەم بۆ بکەیت ؟ تکایە بە باشی بیری لێ بکەوە .

ئۆهـ ، ڕاستگۆ بم کەمێک هەستی سۆزداریم جوڵا ، هەنێک قسە لە مێشکمدا بوون و ئەمویست بیڵێم ، دەستم کرد بە پرسیارکردن دەربارەی تەمەن و ڕەگەزی مناڵەکە ئەو کوڕێکی بچوک بوو ، پاشان دەستم کرد بە پیاهەڵدان و وەسفکردنی دایک کە پێویستە چۆن بێت تەنانەت ئەگەر مناڵەکە مناڵی ڕاستەقینەی خۆشی نەبێت

ئەو زۆر دڵخۆش بوو بە وەڵامەکەم ، وتی کە ماوەیەکی زۆرە بەو شێوەیە دڵخۆش نەبووە و لە دڵخۆشیدا چاوەکانی پڕببون لەفرمێسک

زەردەخەنەیەکی لارم کرد ، دڵخۆشبە ، چونکە ئەمە بۆ ماوەیەکی کەمە من لە ژیانتدا ئەبم

.
.

پێشەکیەکی بچووک
پارتەکانی داهاتوو زیاتر و بەچێژتر ئەبێت

ئەزمونەکانی ژیانمWhere stories live. Discover now