Chapter 13

213 47 6
                                    


هیوادارم بەدڵت بـێت♡
.
.
.
.
.
.
.
.

دیلان بە دەربڕینێکی گوماناوییەوە سەیری کردم.  من نەمدەویست بڕوات تا ڕێگەی پێدام هەموو ئەو شتانە ڕوون بکەمەوە کە لەگەڵ ئەلفا نیکۆلاس ڕوویدا. بڵەیک ڕاستی دەکرد. نەمدەتوانی ڕێگە بدەم لەم بارەیەوە کوێر بێت.



"بەردەوامبە، بەڵام من تەنها-" پێش ئەوەی دیلان ئەو ڕستەیە تەواو بکات، زەنگی دەرگاکە لێیدا.


دیلان کاتێک ڕێگەی خۆی بەرەو دەرگاکە گرت و وتی؛ "لێرە چاوەڕوان بە، دەچم بزانم کێیە"


بەدوایدا ڕۆیشتم، هەستم بە دەمارگیری دەکرد بەرامبەر بەو کەسەی لەبەردەم دەرگاکەدا بوو.

"پێتوایە ئەوە ئەوانن؟"  بە دەمارگیرییەوە پرسیم.

دیلان پێکەنی، و سەری لەقاند.

دیلان ڕایگەیاند؛ "نەخێر. ئەوان دەیانویست چاوەڕێ بکەن تا دەگەمە شوێنەکەیان، پێش ئەوەی بێنە ناو خاکەکەمەوە"


دیلان بە خێرایی دەرگاکەی کردەوە و جەیس هاتە ژوورەوە، لەگەڵ سێ کوڕی تر کە نەمدەناسی.

سێ کوڕەکە نزیکەی لە یەک کاتدا گووتیان؛ "ئەلفا"

جەیس وتی؛ "دیلان، لەیلا" و سەیری نێوان من و دیلانی کرد.



"چی ڕوویداوە؟"  دیلان پرسی، چاوەکانی لەسەر جەیس هێشتەوە. جەیس سەیری منی دەکرد، بەڵام بە خێرایی دەستی بە ڕۆڵی بێتا کردەوە و دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ دیلان.


"نیکۆلاس لێرەیە. لەگەڵ جاکسۆن و بێتاکەی هات"
جەیس دیلانی ئاگادار کردەوە.

"بێتای نیکۆلاس؟"  پرسیم و چوومە ناو گفتوگۆکە.  هەموو کوڕەکان بە دیلانیشەوە چاویان لێم بوو کاتێک ئەو پرسیارەم کرد.


جەیس لە کۆتاییدا وتی؛ "نەخێر، بێتا لە کۆمەڵەکەی جاکسۆنەوە" هەستم کرد دڵم بۆ ساتێک لەلێدان
وەستا.

باوکم لێرەیە.  باوکم لێرەیە لەگەڵ ئەلفا نیکۆلاس.  هەستم بە ترسێکی زیاتر دەکرد.  بینینەکەم دەستی کرد بە کاڵبوونەوە کاتێک چاوەکانم شووشەیی بوون و فرمێسکەکان هەڕەشەی ڕژانیان دەکرد.

لەسەر پاژنەی پێم سوڕامەوە، و بە جێیانم هێشت.  بەرەو ژووری یارییەکان ڕۆیشتم.  ڕەنگە تاریکترین ژووری ماڵەکە بووبێت و هەستم بە ئاسوودەیی دەکرد. فێنکایی ژوورەکە خەریک بوو هەناسەدان ئاسانتر بکات بۆم.

Alpha & LunaWhere stories live. Discover now