Chapter 11

178 46 6
                                    

هـیـوادارم بـەدڵـت بـێـت....❥♡
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

چێشتخانەکەم جێهێشت بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بخۆم.


بەرەو ژووری کارکردنی دیلان بەڕێکەوتم تا پەیوەندی پێوە بکەم و لێی بپرسم ئایا دەتوانێت ئێستا بگەڕێتەوە ماڵەوە.


پەیوەندیم پێوە کرد، چەند جارێک بەڵام وەڵامی نەدامەوە، دڵنیا نەبووم کە ژمارە ڕاستەکە لێدەدەم یان نا، بۆیە چووم تا جۆن بدۆزمەوە.


"هێی، دەتوانی بە موبایلەکەت پەیوەندی بە دیلانەوە بکەیت؟ بە تەلەفۆنی ماڵەوە پەیوەندیم کرد، بەڵام وابیر دەکەمەوە ژمارەییەکی هەڵەم لێدا"
دوای دۆزینەوەی ئەو و ئێریک کە هێشتا لە چێشتخانە بوون بە جۆنم ووت.


"بێگوومان"
جۆن ووتی، موبایلەکەی هەڵگرت و پەیوەندی بە دیلان کرد.


دیلان ڕاستەوخۆ دوای زەنگی یەکەم وەڵامی دایەوە، و دەنگی توڕە دیار بوو.



'ئایا کێشەیەک هەیە؟'


بە کەمی گوێم لە دەنگی دیلان بوو لەودیو تەلەفۆنەکەوە.


"نەخێر، تەنها لونا دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات"
جۆن ووتی.



گوێم لێنەبوو دیلان چی گووت چونکە کەمێک دەنگی نزم کردەوە.



"زۆر باشە" جۆن ووتی، و پەیوەندییەکەی داخست..


نیگایەکی داوای لێبوردنانەی لەسەر دەموچاوی بوو کاتێک سەیری کردم.


"ئێھـ ، ئەو وتی کە سەرقاڵە، ئەگەر هەرشتێکت ویست، من دەتوانم بۆت بهێنم یان دەتوانی لە ئێریکی داوا بکەی" جۆن پێی ووتم.


بەبێدەنگی مامەوە، تەنها سەرم لەقاند و لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی چێشتخانەکە دانیشتم.


ئێریک و جۆن پێش ئەوەی من بێمە ئەوێ قسەیان دەکرد، هەستم دەکرد وایان لێ دەکەم هەست بە بێزاری بکەن بە ئامادەبوونی من.



" ئێوە پێویست ناکات بوەستن لە قسەکردن."
پێیانم ووت.

"ئەلفا تووڕەیە بەهۆی ئەوەی هەوڵی ڕاکردنت دا"
ئێریک پێی ووتم.

"بێدەنگ بە!" جۆن بە ئێریکی ووت و شەقێکی لە سینگی دا.

Alpha & LunaWhere stories live. Discover now