𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟☆2

729 117 63
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.












ڕێبیکا






ئەم شوێنە قەڵایە! بە هەموو توانامەوە هەوڵمدا سەرسام نەبم بەو بینا زەبەلاحە بەردینەی لەبەردەممدا بوو بەڵام مەحاڵ بوو ئەم شوێنە تەنانەت لە موڵک و ماڵی باوکم گەورەتر بوو

ئه‌م کوڕه‌ کێیه‌؟ باشە هەرکەسێک بێت دەبێ دەوڵەمەندی بۆگەن بێت




"بجووڵێ!"پاسەوانێک پاڵی پێواوەنام بۆ پێشەوە بە تەواوی لەبیرم چوو کە لەلایەن هەندێک پیاوی ڕوخساری توندەوە دەورە دراوم دەنگی نزیکبوونەوەی ئۆتۆمبێلێک وای لێکردم چاوم بچێتە سەر ئۆتۆمبێلە لێمۆنەکەی تر کە پیاوە قۆزەکەی تیابوو هاتەدەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە قاتێکی سپی لە بەربوو بەتەواوی جەستەی لە باوەش گرتبوو متمانە بەخۆبونو شانازی پێوەدیار بوو بۆنی پارە لە هەمو شوێنێک دەهات



هەنگاوی درێژی بەرەو دەرگا قورسەکە هاویشت تەنانەت بە بێ ئەوە دووجار سەیرم بکات




"سڵاو!" هاوارم کرد یەکسەر وەستا بە هێواشی ڕووی کردە من بە توڕەی و خێرای بەرەو ڕووی ڕۆشتم"ئەمە مانای چییە؟ ئایا ئەمە جۆرێکە لە دۆخی ڕفاندن؟"پرسیم بە توڕەی  بە بەتاڵی سەیری منی دەکرد بەڕاستی چاوەکانیم نەدەبینی بە هۆی چاویلکە خۆرەتاوە ڕەشەکانی ئازادیم وەرگرتو چاویلکەکەیم بردوو کردمە دووپارچە لە ناوەڕاستەوە ویستم بێزاری بکەم ویستم ڕێگەم بدات بڕۆم



مەبەستم ئەوەیە چ مافێکی هەبوو تەنها من لەگەڵ خۆی ببات؟





بیرم لەوە کردەوە چاویلکە شکاوەکان فڕێ بدەم بۆ ئەو دارستانانەی کە ڕێڕەوی پێشەوەی ڕۆیشتنیان پێ ڕازاندرابۆوە بەڵام ڕاستەوخۆ ئامانجێم گرتە سینگی و چاویلکەم فڕێدا بۆی و سەیری ئەوەم دەکرد کە چاوەکانی لە توڕەییدا تاریک دەبن ئەمەش مانای ئەوە بوو کە توڕە دەبێت و بەم زووانە بە توندی باوەڕم وایە ئەو ڕێگەم پێدەدات بڕۆم  یان دەیکات؟







"لەوێ" دەستەکانم بە شێوەیەکی دراماتیک وەک بڵێی تۆزی پێوەیە تەکاندم"بەهەر حاڵ وایان لێکردبویت کوێر دەرکەویت تەنها ویستم دڵنیا بم کە ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانم دەکەیت بۆیە...پرسیارێکم لێکردیت کوڕە جوانەکە! مانای ئەمە چییە؟ "چەناگەی بە توندی گرت.





||چــــــواردە ڕۆژ||✗Where stories live. Discover now