𝑫𝒆𝒗𝒊بە هەناسە بڕکێوە دەرگاکەم کردەوە یون'م بینی کە بە مۆنیەوە سەیری کردم بەهۆی ئەو زەنگە بچوکەی بە دەرگاکەوە بوو دەنگی هات لە کاتی چوو ژوورەوەم ، وابزانم ئەو توڕەیە
لێوی خوارەوەم گرژ کرد و خۆم داماو کردیون: دێڤی تۆ دوا کەوتی
بەبێزاریەوە وتی و منیش کەمێک لێی نزیک بومەوە
دێڤی: بمبەخشە.. کۆتا جارمە
وتم و ویستم بڕۆمە شوێنی جل گۆڕین تاکو جلی کار لەبەر بکەم بەڵام یون وتی
یون: هەموو ڕۆژێک هەمان قسە دەکەیتەوە
بە منگەوە وتی منیش پێکەنینێکی بچوکم کرد دواتر وتم
دێڤی: خۆت دەزانی من بەهۆی قوتابخانەوە کاتی زۆرم نیە.. هەر ئەوەندە فریا دەکەوم
کەمێک جدی بووم لە کاتی قسەکانم ئەویش ڕوخسارە بێزاریەکەی گۆڕا بۆ شێوەیێکی ئاسایی
یون: کێشە نیە زوو جلەکانت بگۆڕە و دەست بەکاربە.. من دەڕۆم
وتی و سەرم جوڵاند دواتر ڕۆیشت منیش جلی کارم لەبەر کرد و ڕۆیشتمە پشت مێزی کاشێری
بەدەم کار کردنەوە بیرم لە یون دەکردەوە
ئەو دڵێکی زۆر میهرەبانی هەیە و کەسێکی هێمن و لەسەر خۆیە وە خاوەنی ئەو کافێیە بچوک و سادەیەیە منیش تەنها لێرە کاری نیوە کاتی دەکەم دوای تەواو بونی قوتابخانە ، ئەو هەم خاوەن کارەکەمە و هەمیش هاوڕێمە لەبەر ئەوەی تەمەنمان جیاوازیێکی زۆری نیە بووین بە هاوڕێسەیری مۆبایلەکەمم کرد بینیم دایکم چەندین جارە پەیوەندی کردوە ، زەنگێکم بۆی لێدایەوە و بە زووی هەڵی گرت مۆبایلەکەم بردە بن گوێم بەڵام لەگەڵ دەنگە بەرزەکەی ئەو مۆبایلەکەم دوورخستەوە و چاوەکانم داخست دواتر بردمەوە بن گوێم بە هێمنی وتم
دێڤی: سەرەتا سڵاوێک بکە ئینجا چیت هەیە بیڵێ
دایکم: بۆچی درەنگ وەڵامی پەیوەندیەکانم دەدەیتەوە.. ئەمە ڕەوشتە؟
YOU ARE READING
✔ " ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە "
Aléatoireیەکەم و کۆتا بینینمان لەژێر هەمان ڕووناکی بوو ڕووناکی سەر شەقامەکە تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️