٠بـــەشــیـ ســیــانزەیــەم٠

1.2K 202 102
                                    


وا ئەبێتە هەفتەیەک، بێ ئـــانــی

هەستی نەئەکرد بەم شێوەیە بڕوات، هەستی نەئەکرد هێندە وجودە بێدەنگەکەی کە ئەسڵەن شتێکی لە نەبوون ئەگەڕایەوە هێندە ماڵەکە مات بکات ...
وەک ئەوەی هەرگیز لەم ماڵە تەنیا نەبووبێت، هەرگیز ڕۆژێک نەبووبێت ئانی لێرە نەبووبێت

هەست ئەکات تەواو، دانی پێدائەنێت کە ئەو بەڕاستی شتێکی جدی لەنێو دڵی هەیە بۆ ئانی ...
کە ئەو لەوانەیە بەڕاستی هەستی بۆی هەبێت!

ئەمڕۆش وەک ڕۆژەکانی تر خەریکی گەڕانبوو،
شەقام نەمابوو نەگەڕێت
بەجۆرێک شێت و سەرگەردان بوو تەنانەت دوێنێ بەناو ماڵەکانیشدا ئەگەڕا،
هەستی نەئەکرد شتێکی ئاسایی ونبووبێت،
هەستی ئەکرد گەوهەرێک، ئەڵماسێکی لێ ون بووە ...

لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بوو، سەری لەسەر سوکانەکەی دانابوو
خەریکی خواردنەوەی کهول بوو
ئەو زۆر حەزی پێی نییە، بەڵام هەست ئەکات ئەم ماوە پێچەوانە بۆتەوە لەوەتەی ئانی ناسیوە
حەزی زیاتری بۆ خواردنەوە هەیە وەک لە جاران

لەلایەکەوە هیوای ئەخواست نەیدۆزێتەوە تا لەبیری کات،
بەڵام ئەمەی بە مەحاڵ ئەزانی!
چۆن لەبیری کات هەرگیز ئەمە شتێکی چاوەڕوانکراو نابێت

مۆبایلەکەی زەنگی لێیا، دایخستەوە بەبێ ئەوەی سەیری بکات

دووبارە زەنگێکی تر و دیسانەوە دایخستەوە

بۆ سەری سێیەمجار بەبێزاری هەڵیگرت بێ ئەوەی سەیربکات کە کێیە
"هممم"

"جۆنگکووکی گەمژە ئەوە بۆ وەڵام نایەیتەوە!"تێهیۆنگ بوو بەتوڕەیی و شڵەژاوی وتی

"چیت ئەوێت"

"ئــانــی"

چاوەکانی فراوان بوو یەکسەر ڕاست بوویەوە و سەری لەسەر سوکانەکە بەرز کردەوە ئۆتۆمبێلەکەی پێکرد
"ئانی چیی؟؟ ئانی لەکوێیە؟؟؟"وتی بەپەشۆکاوی و دەستی کرد بر لێخوڕین

"ناونیشانەکەت بۆ ئەنێرم وەرە"

دایخستەوە و ڕێیکرد بەرەو ئەو ناونیشانەی تێهیۆنگ بۆی نارد

~

گەیشتە شوێنی مەبەست و خێرا دابەزی و چووە نێو باخچەکەوە،
برۆکانی گرژ کرد
ئەمە خانووێکی گەورە بوو، بەقەد هی جۆنگکووک نا بەڵام بەپێی پێویست و گەورە و خۆش دیاربوو و باخچەیەکی فراوانی هەبوو

چووە نيو باخچەکە و تێهیۆنگی بینی و خێرا چووە لای
"ئانی کوا؟؟ کوانێ تێهیۆنگ پێم بڵێ خێڕا!"بەپەشۆکاوی و قەلەقی و خەممەوە وتی
بیری ئەکرد، بیری هەبوونە بێدەنگەکەی ئەکرد،
لەسەرەتاکان ئەیوت کە هەر دزۆییەوە سەرزەنشتی ئەکات، بەڵام ئێستا تاکە شت بیەوێت بینینەوە و هێنانەوەی ئانییە

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now