شەڕکردنــــــم لەگــەڵ ڕۆژە نەفرەتیەکان قوڕسترە لە شەڕکردن لەگەڵ مافیایەکــــــــان‼️چەند جار پێم وتی با دەستەکانت نەلەرزێ مێلی!!
ئەگەر دەستەکانت بلەرزێ نیشانەی دەستت ڕاست نابێت
تەرکیز بخە سەر بەرامبەرەکەت و ترس لە دڵت بکوژەکیم تایهۆنگ وتی کاتێک دەستەکانی خستبوویە سەر دەستی مێلی
وە فێری ئەکرد چۆن چەکەکە بگرێتکیم تایهۆنگ مامۆستای مێلیە و مێلی فێری چەندان تەکنیکی شەڕکردن و
چەک بە دەستەوە گرتن کردووە کە ئەمەش لەسەر خواستی مێلی خۆی بوو
ماوەی ساڵێکە ڕاهێنانی بەردەوام ئەکات و لای مامۆستاکەی خۆی فێر ئەکاتمێلی:
ببورە کیم دووبارە هەوڵ ئەدەممێلی بە دەربڕینێکی سارد وتی و دووبارە چەکەکەی بەرز کردەوە
وە بە ڕقەوە دەستەکانی لە ئاستی نیشانەکە گرت و تەقاندی وە بێگومان پێکایتایهۆنگ:
ئافەرین بەدڵمە بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بەسە ئەتوانی بڕۆیتایهۆنگ وتی کاتێک زۆر سەرنجڕاکێش و هۆت دەرئەکەوت
وە بەلای مێلی تێپەڕ بوومێلی جانتاکەی هەڵگرت و ڕۆشتە دەرەوە لەو خانووە کە هەمووی بە نەخشی چەک و مافیای و سیمای ترسناک داپۆشرابوو کە شوێنی ڕاهێنان کردنی بوو
لە ڕێگا بوو ئارەقەی نێو چەوانی ئەسڕی و پۆشاکەکانی ڕەش بوون
کڵاوێکی بۆ شاردنەوەی ڕووخساری دانابوو
گەیشتەوە ماڵەکەی و جانتاکەی دانا بە شەکەتی بەرە و گەرماو ڕۆشت
کاتێک هاتە دەرەوە لەسەر سۆفەکە دانیشت و ڕۆبی گەرماوی لەبەربوومێلی:
ئاهـ بە نەفرەت بیت بۆچی دووبارە دەستەکانم لەرزین
پێم وابێت هیچ کەس نەیزانی کە هاتمەوە ڕقم لەم خۆحەشاردانەیەچیرۆکە نەفرەتیەکەم لەو کاتەوە دەستی پێ کرد کە دایکم و باوکم وە خوشکێکم و خۆم بوویـــــــن برایەکی گەورەشمان هەبوو
باوکم و براکەم لەسەر ئیش و کاری خۆیان ڕێکەوتنیان لەگەڵ پیاوێک کردبوو کە ناوی جیۆن جۆنکووک بوو کە خوشکە هەژدە ساڵەکەمی ئەویست
خوشکەکەم خۆشەویستی خۆی هەبوو وە نەیئەویست هاوسەرگیری لەگەڵ جۆنکووکدا بکات باوکم سور بوو لەسەر ئەوەی بەزۆر خوشکەکەم بدات بە جۆنکووک ئەگینا ڕێکەوتنەکەیان هەڵئەوەشێتەوەبەناچاری و زۆر لێکردن باوکم خوشکەکەمی بە جیۆن جۆنکووک دا
وە بە بێدەنگی خوشکەکەمی برد هەر شەوی بووک و زاوایەتی هەواڵمان بۆ هات کە خوشکم خۆی خنکاندووە لە بانیۆی گەرماوەکەیان پێش ئەوەی هیچ شتێک لە بەینیاندا ڕووبدات خوشکەکەم قبوڵی نەکرد جگە لە خۆشەویستەکەی خۆی کەس دەستی بۆ ببات بۆیەش خۆی خنکاندبوولەگەڵ ئەو هەواڵە خێزانەکەی خۆم کردە قوربانی فیشەکەکان و کوشتمن
دایکم و باوکم و براکەشم ئەوان شایەنی ژیان نەبووندەستگیر کرام کاتێک هەژدە ساڵان بووم لەبەر بچووکی تەمەنم و هەرزەکاریم
ماوەی سێ ساڵ لە زیندان بووم
وە من ئێستا بیست و یەک ساڵانم و لەو ڕۆژە پلانی کوشتن و تۆڵە سەندنەوەم لە جیۆن جۆنکووک لە مێشکــــە هەر بۆیەش مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام ئەکەم ماڵێکی بچکۆلەم هەیە لەم کۆڵانە تەنها خۆم ئەژیم و هەرگیز کەس لەمانەی ئێرە بەو دیوە ڕەشەی من نازانێتمێلی بەدەم بیرکردنەوە خەوی لێ کەوتبوو شەو بوو کاتێک بەخەبەر هات
سەیری خۆی کرد بە ڕۆبی گەرماو و قژی تەڕەوە خەوتووە
سەیری کاتژمێری کرد و خێرا هەستایەوە خۆی گۆڕی و قژی وشک کردەوە وە خواردنی ئامادەکرد تا بیخوات و خۆی بە تیڤیەوە سەرقاڵ کردکاتژمێرەکان تێپەڕین و شەو درەنگی کرد ئێستا لەم کاتە خەڵکی بە گشتی
لە خەوە قوڵەکانیان خۆم گۆڕی و کڵاوەکەم کردە سەرم و چەکەکەم کرد بە کەمەرمەوە و مۆبایلەکەم هەڵگرت و ڕۆشتم.
.
.
🖤
مەڵێن کەمە ئاوا باشە با تۆزێک ڕێزی نووسەر بگرن
بەهیوای بەدڵبوون و کۆمێنت لۆ بانووی خۆتان
تا کۆتای بەردەوامبە بەدڵت ئەبێتـــــ
فۆڵوو لەبیرمەکە بۆ ئاگاداریت لە خۆشترین چیرۆکەکان505
YOU ARE READING
ᴘʟᴀʏɪɴɢ ᴡɪᴛʜ ᴍᴇʟʟɪᴇ||🔃
Historical Fictionمـــن ناکەومــە داوی تۆوە جیۆن جۆنکووک کەواتــــە با یــــاری بکەیـــــن مێلـــی!