لـاپـەڕەی یـەڪـەم

118 14 9
                                    

بـاسـڪردن/هـیـچ ڪەسـێـك.

لە هەموو سوچێکی جیهاندا داب و نەریت و عادەت،لە پێش هەموو شتێکەوەیە و سەرکردەیەکە کە سەرکردایەتی هەر خێزانێک دەکات.

بەتایبەتی لە شوێنێکی وەکو ئیسپانیا،کە زۆر ڕێز لە داب و نەریتەکان دەگیرێت و بایەخێکی باشی پێ دەدرێت
لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت جا.

هەرچەندە ئەمە کوڵانێکی باریکی مێشکە کە لەهەمان کاتدا ڕێگری لە زۆر شت کردووە و بووەتە هۆی خواردنی ماف و زەوتکردنی لەهەر ڕێگایەکەوە بێت.

ئەمەش خۆی لە چوارچێوەی ئافرەتبووندا دۆزیوەتەوە،کە جگە لە جێبەجێگەیاندنی فرمانەکانی ئەوانی دیکە بۆیان نییە تەنانەت دەنگی خۆیان نیشان بدەن.

هەرچەندە لە دوورەوە وڵاتێکی جوان و سەرنج
ڕاکێشە کە خەڵکی زۆر سەردانی دەکەن،بەڵام گەر کەمێک لە مێشکی خەڵکەکەی بکۆڵیتەوە جگە
لە سەرسام بوون هیچت بۆ نامێنێتەوە.

جا شارێکی وەکو ڤالێنسیا کە زۆر زیادەڕۆی دەکات لە پەیرەوکردنی داب و نەریت و خواردنی مافەکان و بە جێگەیانی هەموو شتێک بەپێی داب و نەریت.

لەم شارەدا خەڵکی کچ و ژنی خۆیان شاردۆتە و لەنێو
چوار دیواری سپی بێخەوشدا ئەمانیان بەند کردووە
بە ناوی داب و نەریتەوە لەکاتێکدا بۆ خۆیان
شتێکت ئاساییە.

کەسیش لەم بارەیەوە دەنگ درووست ناکات و ناڵەی ئازار دەنابڕێت بەهۆی ماف خوورانەکەیەوە لەلایەن
ئەوانەی کە بەناوی داب و نەریتەوە لە جیهانیان
دابڕاندوون.

لەم شارە مردووەشدا،دوو خێزانی مێشک تەسکی بەناوبانگ فەڕمانڕەوایەتی دەکەن و فەرمانەکانیان بە منداڵی ئەو خەڵکەدا دەسەپێنن.

هاوارد و نیڤاندۆسک،ئەو دوو خێزانەی کە فەڕمان
ڕەوایەتی ئەو شارە مردوو بێ ڕەوانە دەکەن و کارەکانیان وەکو دوو سەرۆکی بێ ئەزموون جێبەجێ دەکەن.

ئەوەشمان بینەرچێت کە ئەمان چی دووژمنایەتییەکیان لە نێواندایە و هەرگیز پێکەوە هەڵنەکەوتوون بە درێژای ئەو نەوانەی کە ئەو دوو خێزانە خستوویانەتەوە.

دووژمنایەتی ئەمان بەردەوامە لە زیان گەیاندن بەو خەڵکە لەسەر،زەوی و پارە و پلە و سامان،کە هەردووکیان چاوەکانیان کوێر بووە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەوی دیکەدا.

ئەوەتانێ لەسەر دووژمنیایەتی،خوێنی گەنجی دڵگەرمی
تازە پەگەیشتوو ڕژاوە کە تازە لە بەهاری تەمەنیاندا بوون و بە ئەواتی ئەو ژیانە بوون کە لە مێشکیاندا نەخشەیان بۆ کێشابوو.

چەندین ساڵە ئەمە بەردەوامەوە و کەس بێ کەسییە وەکو شاری بێ سەرۆک کە هەموویان کەوتوونەتە گیانی یەکتر و ناڵەی ئازاری ئەو گەنجانە بە گوێندا دێت و دەردەچێت و گوێیان لێی نییە و گرینگی پێ نادەن.

دڵداری دڵمWhere stories live. Discover now