~EPISODE 1~نوێنەری پۆل

678 54 1
                                    



                                   لای سێری
لۆکەرەگەمژەکەم ناکرێتەوە دووبارە و دووبارە هەوڵم دا ئافەرین سێری لە کۆتایا کردمەوە و کتێبە پێویستەکەم کە هی وانەی کیما بوو دەرمهێنا و لۆکەرەکەم داخست و چوومە پۆلەکەمەوە چوومە شوێنی خۆم و دەستم کرد بە خوێندن و مامۆستا وانەی شەرح ئەکرد وانەکە زووتر لە کاتی خۆی تەواو بوو بۆیە مامۆستا دەستی کرد بە قسە کردن

مامۆستا:باشە قوتابیان سێری ئێرە بکەن ماوەی مانگێکە قوتابخانە دەستی پێکردەوە وە تا ئێستا نوێنەرمان نیە بۆیە ئێستا کاتمان هەیە بۆ هەڵبژاردنی نوێنەر لە نێوان دوو کەس

قوتابیەکان دەستیان کرد بە هەڵدانی ناو تا لە ناکاو سارا هەڵستایەوە و قسەی کرد

سارا:باشە هاوڕێیان سێری ئێرە بکەن ئارام ببنەوە ئێمە ئەبێت نوێنەرێکی زیرەک و متمانە پێکراو هەڵبژێرین

بۆ ماوەیەک قوتابیەکان بێدەنگ بوون دواتر یەکێک لە کچەکان هەڵستایەوە

هانی:مامۆستا جاک ئەو بەتەواوەتی شایەنیەتی

لینا:مامۆستا سێری ئەو زۆر زیرەکە

قوتابیەکان دەستیان کرد بە وتی ناوی من و جاک

مامۆستا:باشە تەواو سێری چاک وەرنە ئێرە
هەڵسام و چوومە لای تەختەکەوە جاکیش لە تەنیشتمەوە وەستابوو

مامۆستا:ئێستا ئێوە قوتابیان وەرەقە دەربێن و ناوی ئەو قوتابیەی لەسەر بنووسن کە ئەتانوێ ببێتە نوێنەر بەبێ نووسینی ناوتان

شەوی تاریک {P.JM} Where stories live. Discover now