هەرگیز بیرم لەوە نەکردبوویەوە کە تۆ ئەو تاکە کەسە بیت کە هانای بۆ بەرم🖤.
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. چێژببینە لە خوێندنەوە✨❤️🔥..
لایەنی جیمین!!
چەکەکەم خستووبەیە سەر ئەو کچە لە هەر کاتێکدا ئامادە بوو بۆ تەقاندن وە جۆنگکووک و تایهۆنگ و پیاوەکانگ تر چەکەیان ئامادە کردبوو بۆ ئەوانی تر وە هەم خێزانەیان هەم خۆیان ئەپاڕانەوە تا وازیان لێ بێنم ئەوەندە بە ئاسانی؟ ئەوان ئەوەندە بە ئاسانی سوکایەتی بە کچەکەی من بکەن و منیش ڕێگایان بدەم بژین بە خەون ویستم تەقە لەو کچە بکەم بەڵام...
لۆنا:ئەپا بۆستە!!!
دڵم دەستی کرد بە دووبارە لێدانەوە ئەو پێی وتم ئەپا! باوک بۆ ساتێک هەستم کرد دووبارە ئەژیم ئەو هاتە بەردەمم لە کاتێکدا چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون.لۆنا:بۆچی دەستی خۆت بە خوێنە پیسەکانی ئەوان پیس ئەکەی؟ باشە بیر ناکەیتەوە ئەگەر پۆلیس هاتوو تۆی برد من چی بکەم؟ بیر لە من بکەرەوە ئەپا!
من لە شۆکام کاتێک گوێمم لە قسەکانی لۆنا بوو ئاهــ لۆنا چۆن تێت بگیەینم کە دەستی من بە خوێنی چەندین کەسی پیسی وەک ئەوان پیسە چۆن تێت بگەیەنم کە هیچ پۆلیسێک ناتوانێت لە من نزیک بێتەوە چوونکە بە ژیانی خۆی کۆتای یەت چەکەکەم هێنایە خوارەوە و لۆنا بەخێرای باوەشی پیاکردم و سێری ئەوانی ترم کرد کە چەکەکانیان بێنە خوارەوە ئەوانیش وایان کرد منداڵەکیان ڕاستەخۆ ڕایان کردە لای دایک و باوکیان.

YOU ARE READING
شەوی تاریک {P.JM}
عشوائي«چیرۆکی کچێک کەهەموو ژیانی بە ئازر و خەم بەرێ ئەکات کاتێک باشترین هاوڕێی ئەمرێت پێویستە ئاگاداری ئەمانەتەکەی بێت کە کچە بچووکەکەی هاوڕێیەکەیەتی هەر بۆیە ناچار ئەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ باوکی کچەکەدا بکات و بە زۆر شتدا تێپەڕ ئەبێت.» «کورێکیش هەر لە من...