﴿دواهەمین بانگ﴾
ئەو خۆرەی لە سپێدەدا دیداری لەگەڵ زەوی بەست لە زەردەپەڕدا جێی هێشت، لە کۆتایدا خۆری گشت کەسان بەرەو ڕێگای وێڵ بوون دەڕوات وەک چۆن چەندان ساڵ لەمەوبەر ون بوونی دواهەمین خۆری دونیای خۆمم بینی، ئەم شەو شەوی یەڵدا بوو دڕێژترین شەوی زستان بوو درێژترین شەو بۆ جەنگان لەگەڵ خەمەکانم لەناو سینەی دژوارم کاتێ دێتە سەر زارم، ئۆقیانووسی خەم هاتووبووە حزوورم خۆی خستبووە ناو هزری شڵوغم، ئاسمان ساماڵێکی تەواو بوو تەنانەت تۆپەڵە هەورێکی بچووک لەم گەردوونە فراوانە تێبینی نەدەکرا، بە نەخۆشی و بەدەم قورئان خوێندنەوە لە تەنیشت پەنجەرەی ژوورەکەم لە جێگادا دانیشت بووم، چراکەش لە تەنیشت خۆم دانا بوو تا پەیڤەکان بەباشی بببینم، بەدەم نزاکردنەوە وتم ئەی خودا وەک چۆن بەم تاقە چرایە ژوورەکەمت ڕووناک کردەوە میهرەبانیت بڕژێنە بەسەرماو گۆڕم لەگەڵ کازیوەی بەیان ڕووناک بکەوە، ڕۆنتکی چاوانم ڕیش و سمێڵی سپیمی تەڕ کرد بوو بەڵام سوڕ بوون لەسەر بەردەوامی، فرمێسکی چاوم لە ژێر تیشکی چراکە وەک یاقوتێک بوو لە سیمامدا و ڕێگای ڕۆنتکەکان دەیبینران، پەنجەی سقانم لەسەر نەختەکان دانابوو بەڵام وەک لقێکی سیسی پەژمووردە بوو نەدەوەستان لە لەرزین، مانگ خەرمانەیدا بوو بەسەر گوندەکەوە و بای ساردی زستان خۆی دەخستە ژوورەوە، بە قوڵی گریام و پاڕامەوە لەو خودایەی کە گشت جیهانی لە ژێر دەستە، داوام لێ کرد پیرەپیاوێکی کەنەفت و زەلیلی وەک من لەم خەمە بێکۆتایە ڕزگار بکات..خەم و ئازاری دونیا بێ خەوەرم نەکات لە ئیمانا، ئیدی تاقەت لە لەشما نەما و ئازای لەشم کەوتبووە لەرزە، قورئانەکەم لە ژێر سەرم دانا و لە جێگەم ڕاکشام، چاوەکانم ئەبڵەق بوو بەهۆی تێڕامانم لە جوانی تریفەی مانگەشەو، دەنگی تەقەی دەرگا کەوتە بەرگوێکانم، هەستم بە هەنگاوی کەسێک کرد کاتێ ڕێچکەی گرتبوو بەرەو ژوورەکەم، دەنگی هەنگاوەکانی گەیشتە گوێکانم کە ڕووی خۆم وەرگێڕا بۆ لای دەنگەکە، برازاکەم "مەرد"م بینی کاتێ بە زەردەخەنەوە لە چاوەکانم ڕاما بوو وتی:
سلام علیک مامە سالم!بە هێمنی و سینە فراوانیەوە وەڵامم دایەوە:
وعیلکم سلام ورحمة الله وبركاتهمەرد یەکێک بوو لە کوڕی بڕا بچووکەکەم یەکێک بوو لە نووسەر هەرە بەتواناکانی شار، تازە لە شار گەڕابۆوە دەمزانی بۆچی هاتۆتە لام و چ نیازێکی هەیە، چەندجار پێی ڕاگەیاندم کە دەیەوێت کتێبێک لەسەر من بنوسێت ئیدی ئەمڕۆش هات، لە تەکمەوە دانیشت کتێب و پێنوسێکی پێ بوو ئەویش درێژەی دایە:
مامە سالم حەز دەکەم خێرا دەست بکەیت بە گێڕانەوەی چیڕۆکەکەت!بە بزەیەکەوە بێ ئەوەی سەیری بکەم وتم:
باشە بەڵام تا قسەکانم کۆتایی پێ دێنم قسە مەکە!ڕەزامەندی خۆی دەربڕی و لەبەردەم ڕوناکی چراکە خۆی ئامادە کرد بۆ نووسین، ئەو چرایەی کە چیڕۆکی ژیانم دەزانێت توانای دووبارە گوێگرتنی چیرۆکەکەمی نیە و دەیەوێت هەڵێت و پرتە پرت دەکات، بینینی چاوم گواستەوە بۆ ئاسمانی ساماڵ و پڕ لە ئازار هەستم بە ئازاری سینگم کرد بەڵام هەناسەیەکی پڕ یادەوەری و خەماویم هەڵکێشا دەستم پێ کرد:
چرکە بە چرکە سات بە ساتی ئەو یادەوەریانە دەگێرمەوە وەک ئەوەی لەوێ بم...لەوێ هەناسە بدەم...لەوێ چاو بتروکێنم بۆیە تکایە لە ناو کانیاوی یادەوەریم دەرمەکە....ئەو خەمەی لە کاخاشەردا لە ئەرزی دام هەر ئەو خەمە بوو قژ و ڕیشمی سپی کرد و ڕێگەی گۆڕستانی پیشانی دام، لە ناو مێرگی پڕ خەم و پەژارەدا وەک گوڵێکی پەژمووردە بووم کە چاوەڕێی مردنی خۆی بوو بەڵام میهرەبانی خودا ئاوی بۆ ناردم، تا تاڵەقژێکی ڕیش و قژم زیاتر سپی با خەمیش زیاتر بەرەو حزوورم دەهات، ئیدی ڕۆژێ مردن دێت و بێ خەوەرم کە خەم بیر و هزرمی سەرکاڵ کردووە، هەرچەندی هەناسەی داخ هەڵکێشم بۆ سەردەمی نەفامی هێشتا کەمە بۆ سینەی خەماوی، هەر ئەو سەردەمە بوو پشتی شکاندنم و لاشەمی لەگەڵ خەمی شاردراوەم بۆگەنی دونیای کرد، دادپەروەری خودا لە زەوی جێبەجێ نەکرا ئەوکات بۆ هەژاران ناخۆشی و بۆ دەسەڵاتداران خۆشی هەبوو، هەر کەسێک بەقد دەنکە خۆڵێک شتێکی بە دەستبا هەژاری دەچەوساندووە، بەڵام خۆ زوڵم کردن بۆ ئەوان تا سەر نیە رۆژێ سزای خوا چنگیان لێ گیر دەکا هەناسەیان لێ دەبڕێ، دوای ئەو هەموو ساڵە عیبادەتم کرد ڕۆژ نەبوو بە خوێندنی کەلامی خودا چاو نەتروکێنم، بەڵام وەک کوێر و نابینایەک بووم لە ئاست فەزڵ و گەورەیی خودا، وەک خەڵکی لە باوباپیرانمەوە کارێکم بۆ مابۆوە ئەویش مەلایەتی بوو بۆ مزگەوتی گوندەکەم، لەو گوندەدا تاکە مەلا بووم کە پێش نوێژیم بۆ خەڵکی گوند دەکرد، ئەو سەردەمە هەر گوندێک و ئاغایەکی هەبوو گشت گوندەکەی لە ژێر دەست بوو، جا گەر ئاغا دەستپاک بایە خەڵکی لەناو ناز و نیعمەت بوون بەڵام ستەمکار بایە خەڵکی دەبوونە یەخسیری دەستی ئاغا و ئەوانیش جگە لە هاوار و دەست بەرز کردنەوە بۆ خودا نەیان دەتوانی هیچ بکەن، مرۆڤ هەرچەند سیچدار بێت ڕۆژێ لە دۆزەخی خودا ڕۆدەچێ، گوندەکەی منیش یەکێک لەوانەی لە ناز و نیعمەت بوو، بەیانیەک بە ئاگا هاتم تا بانگ بدەم و مرۆڤە خەواڵووەکان هەڵسێنم بۆ نوێژ، خێرا نازەنینی خێزانم جێهێشت کە سکی نۆ مانگ بوو، جوتیارە پیر و لاوەکان پێش ئەوەی بچن بۆ کێڵانی زەوی دەهاتن بۆ نوێژی بەیانی، دوای بانگدان و قامەت دەستمان کرد بە نوێژی بەیانی پاشان خەریک بوو خەڵکی بڕۆن بۆ کارەکانیان بەڵام ڕاستەوخۆ چڤاتێ پیاو لە پیاوەکانی ئاغا کە لاشەیەکی مردوویان پێ بوو خۆیان خستە ناو مزگەوتەوە، یەکێک لەوان بە ماتەم و نیگەرانی پێی ڕاگەیاندین کە ئاغا ڕۆستەم دوێنێ شەو لە خەودا ژیانی دونیای جێهێشتووە، ئەو ئاغایەکی کوبار و باوقار بوو زۆر وابەستە بوو بە فەرمانەکانی خوداوە مافی بە هەموو کەس دابوو، ئێمەش بە پێی ئیسلام مردووەکەمان شۆرد و کفنمان کرد، خەڵکی گوند گشتیان بەژداربوون لە نوێژی مردوو ئیدی بە خاکمان سپارد، چەندین ڕۆژ گشتمان پرسەردار بووین بۆ خانەوادەی ئاغا، ڕۆژی دواتر خێزانەکەم نازەنین کاتی منداڵ بوونی بوو، دەمەو کازیوە بوو هێشتا خۆر تیشکی خۆی پەخشنەکرد بوو، زۆر بێ ئۆقرە بووم دڵم لە ختوورەیدا بەردەوام بوو لە خورپە، کاتێ مامانەکە لە ژوورەوە بوو گوێم لە هاواری نازەنین بوو بەهۆی ئازاریەوە، لە ژێر لێومەوە بە ئەسپایی و نیگەرانیەوە خەریکی نزای خێر بووم بۆی تا خۆی و منداڵەکە سەلامەت بن، کە دەنگی گریانی منداڵەکە لە گشت کوچەیەکی ماڵەکەم دەنگی دایەوە ئیتر دڵی منیش لە خورپە وەستا و حەسرەتی بینینیان سەرتاپای بونمی داگیرکرد، گورج چووم بە دەم مامانەکەوە لە ژوورەکەی تر بینیم منداڵەکەی لە چڤاتێ کوتاڵ ئاڵاندووە، بە جۆرێک سەیری کردم وەک ئەوەی هەواڵی مەرگی کەسێکی پێ بێت، تەنانەت بەقەدەر دەنکە خۆڵێک هیوای نەبوو، کە نازەنینم بینی بەم شێوەیە وەک ئەوەی دەست و پێی خۆم ون کردبێ، خێرا چوومە تەکیەوە دەستەکانیم توند کوشی، ماندوو شەکەت بوو ئارەقی لە نێوچەوانیەوە دەتکا هەناسەدانی ناڕێک بوو، بە کۆمەڵێ ترس و خەمەوە لە چاوەکانیم ڕوانی کاتێ بە هەناسەیەکی قوڵ وتی:
توخودا...توخودا ئاگات لە کچەکەمان بێت.. سالم..!!
YOU ARE READING
﴿دواهەمین بانگ﴾✓
Short Story"چـرڪـە بـە چـرڪـە سـات بـە سـاتـۍ ئـەو یـادەوەریـانـە دەگـێـرمـەوە وەڪ ئـەوەۍ لـەوێ بـم...لـەوێ هـەنـاسـە بـدەم...لـەوێ چـاو بـتـروڪـێـنـم بـۆیـە تـڪـایـە لـە نـاو ڪـانـیـاوۍ یـادەوەریـم دەرمـەڪـە..." . . گـوێـم لـە دەنـگـۍ زێـڕیـنـۍ بـانـگ بـوو، ئ...