"سای دەتوانم شتێکت لێ بپرسم"
"دەتەوێت چی بپرسیت"
"ئایا بڕوا بە من دەکەیت"
قسەی کرد و پشتی سەری خوراند
"بێگومان یۆنگی تۆ ئێستا هاورێمیت" وەلامی دایەوە کاتێک زەردەخەنەیەکی بچوک لەسەر روخساری دەرکەوت
"باشە..... ئێستا لە سەرەتاوە هەموو شتێکم پێ بلێ مەبەستم ئەوەیە، بۆ هاتوویت بۆ ئەوەی بەتەنها بژیت و هۆکاری هاواری ئەو ژنە چیە کە بەسەرتدا دەیکرد کە دواجار ئەوەی ڕویدا باسکردنی رابردووی تۆ بوو"
"باشە بەلێن بێت هەموو شتێکت پێ دەلێم بەلام با سەرەتا بچینە ناو مالەکەوە"
بە زەردەخەنەوە پێی وت" باشە"
کاتێک دەستی کرد بە هەست کردن بە ئاسودەی لەگەلیدا، ددانە پشیلەیەکانی دەرکەوتن کاتێک قژی بردە دواوەو چوونە ناو مالەکەوە
چوونە ژوری میوانەکە، سای لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەکاتێکدا یۆنگی چووە چێشخانەکە لەگەل دوو کوپی شوکلاتەی گەرم گەڕایەوە"من ئامادەم بۆ گوێگرتن لەتۆ"
یەکێک لە کوپەکانی داپێی هەناسەی کۆنترۆل کردو قورگی پاک کردەوە و وتی " هەموو شتێک لەو ڕۆژەوە دەستی پێکرد کە دایکم مرد و باوکم دوای ماوەیەکی کەم هاوسەرگیری کرد، هۆکاری گواستنەوەی قوتابخانەکەم و ژیانم بۆ ئێرە بەهۆی ژنەکەی باوکمەوە بوو کە وەک ئەمڕۆ لە قوتابخانە تۆمەتباری کردم کاتێک لێرە بوو پێی وتم کە من کچێکی ناشەرعیم، ئێستاش نازانم ئەگەر... من منداڵی ئەوم یان نا لەگەڵیدا باوکی بایۆلۆژی منە یان نا؟"
YOU ARE READING
'sweet curse'
Kurzgeschichten"قاوەیەکی سادەو کێکێکی تیرامیسوم دەوێت ئاهـ وە هەروەها کێکی شلکم دەوێت لەناو سندوقێکدا.". ژنەکە وتی کاتێک ئەوەی کۆتای زیاد کرد "دەتوانیت ناوی کورەکەمی لەسەر بنوسیت؟" _بەلێ بێگومان ناوی چیە ...