ســــَـێـــبــــٍەۨرِی ڕەؒشٖ

838 106 38
                                    





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








ـ ســــَـێـــبــــٍەۨرِی ڕەؒشٖ ـ












لە نێو چیاکانی کوردستاندا گەنجێک بە ناوی سامی دەژیا.









سامی لە گوندەکەیاندا بە کوڕێکی دیندار و خوا ناس ناسرابوو، کەسێک بوو کە ڕێزی لە ئیسلام و بەهاکانی بنەماڵەکەی دەگرت.

باوکی 'ئەحمەد' پیاوێکی دڵسۆزی دینی *ڕۆژبـەی ئیسلام بوو، لە کۆمەڵگادا ڕێزی زۆری لێدەگیرا و ســــامــیـشــی وا پەروەردە کردبوو تا ئەویش هەمان ڕێگا بگرێتەبەر.

سـامـــی لە تەمەنـێـڪـی *خـورتـەوە فێری گرنگی نوێژ و ڕۆژوو و ژیانێک کرابوو کە خوای گەورە لەخۆی ڕازی بکات.

بە بەردەوامی ئەڕۆیشتە مزگەوت و لە ڕۆژێکدا پێنج جار نوێژی دەکرد لەگەڵ هەموو سوونتەکان و نوێژی چێشتەنگاویشی ئەکرد.

سامی دوای تەواو کردنی ئامادەیی ئەو بەشەی کە دڵخواز و خەونی بوو بۆی هاتەوە.

باوکی سامی ئەحمەد پیاوێکی تێگەیشتوو بوو، هەرچەند دانیشتبووی گوند بوون، هەرگیز ڕێگەی نەداوە کچەکانی و کوڕەکانی دەست لە خوێندن هەڵبگرن.



سامی لە سلێمانی ناوی هاتەوە، کە ئەمەش واتای ئەوەی ئەگەیاند ئەبوو لە بەشی ناوخۆییب مێنێتەوە بەو پێیەی گونووەکەیان و سلێمانی لێکەوە دوورن.



*هەگبەکانی و ئەو کەل و پەلانەی پێویستی بوون لە پشتەوەی پاسەکەی کردن و گەڕایەوە لای دایکی



زەردەخەنەیەکی کرد و وتی " دایکە بەو جۆرە خۆت دڵتەنگ مەکە
زۆرینەی خوێندکارەکان بەم قۆناغە تێ ئەپەڕن و لە ماڵەوە دوور ئەکەونەوە"




سامی وای وت بە نەرمی دایکی کردە ئامێزی.





خاتوو ئامینە کە لە باوەشی هاتە دەرەوە و وتی " کوڕم شارەکان جیاوازن!، هەموو جۆرە *ئادەمیزادێکی تێدایە، تکایە ئاگاداری خۆتبە و نوێژەکانت لەبیر نەکەی!"



ســــَـێـــبــــٍەۨرِی ڕەؒشٖWhere stories live. Discover now