بـەشـی یـەکـەمـ

176 28 10
                                    








چەند جارێک لە ئاوێنەکە سەیری خۆی کرد، ڕوخساری
هێندە سەرنج ڕاکێش بوو کە هەموو دڵێکی دەپێکاو دەیکردە نێچیری خۆی ، چاوەکانی جوان و دڵگیر ، ڕوخساری سپی ، کە لە کاتی پێکەنینا سەر گۆناکانی چاڵ دەبوون ، بەو هۆیەوە داخوازیەکی زۆری هەبوو بەڵام هیچ کامێکیان بە شایستەی خۆی نەدەزانی بەردەوام بە خۆی دەوت؛ بەخت تەنها یەک جار لە دەرگات دەدات هەر بۆیە نابێت پەلە بکەم و بە شێوەیەکی نەخوازراو خۆم دووچاری ژیانێک بکەم کە هیچ پێویستییەکم بە دەستپێکردنی نییە. من دەبێت هاوسەری خۆم ژیرانە و ئاشقانە هەڵبژێرم
بەو قسانەی خۆی پێکەنینی دەهات




بەڵام ئەمشەو هیچ لە خۆبایی نەبوو کاتێک لە میوانی گەڕایەوە " میلیا " کەی پێشوو نەبوو بەردەوام ئارەزوی ئاهەنگی خۆش و ئاشقانەی هەبوو ، ئەو هەمیشە خەونەکانی لە مێشکیدا گەورە دەکرد چەندەها خەونی دور و درێژ کە هیچکاتێک وای بە خەیاڵدا نە دەهات کە ببێتە ڕاستەقینە زۆر چیرۆکی ئاشقانەی خوێندبۆوە وای هەست دەکرد ئاشق بوون تەنها لە کتێبەکاندا بوونی هەیە .




تا ئەو کاتەی لە ماڵی پووری میوان بوو ئەو کەسەی کە چەندساڵە بەدوایدا  بۆی وێڵ بوو ، بێگوومان ئەوی دوراودوور دەناسی ، چونکە ئامۆزای مێردی پورەکەی بوو ، هەر بەو جۆرەی کە کچی پورەکەی نایۆن  بۆی باس کردبوو بەتەواوەتی ڕاستی کردبوو، باڵای بەرز و ڕێک ، ڕوخسارێکی سارد و لە خۆبایی بەڵام بێدەنگ و لە هێمنیش دیارە ، لەگەل هەمووان بە جۆرێک قسەی دەکرد سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت،  ناوی جۆنگکووک بوو لە کۆمپانیای باوکی بەڕێوەبەرە.




میلیا بیری لە جوانی و ناوبانگی جۆنگکووک نە دەکردەوە،  ئەو ناخی کەسەکان لە بەر چاو دەگرێت دڵی بە توندی لێدەدات خۆشی بیری لەو نیگا کاریگەری ڕوخسارە ساردەی جۆنگکووک دەکردەوە پوری بەجۆرێک ماندووبوون بە ڕوخساریەوە دیار بوو کە میلیا هەستی پێدەکرت هەر بۆیە وتی پورێ تۆ دابنیشە من خواردنەکان دەهێنم هەر کەسەو لەلایەک هاودەمێکی بۆخۆی گرتبوو میلیاش  خواردنەوەکانی پێشکەش دەکردن کاتێک نۆرەی جۆنگکووک هات میلیان ئیتر لە شەرماندا ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو ،



بەباشی هەستی دەکرد کە ڕوخساری گڕی لێدەبێتەوە بەڵام هەوڵی دا خۆی کۆنتڕۆڵ بکات بە ڕێزەوە خواردنەوەکەی پێشکەش کرد جۆنگکووک بە تیلە چاوێک سەیری کرد تا  میلیا وتی : ببورە شتێک بووە ؟
جۆنگکووک ئاماژەی بە دەستی میلیا کرد و وتی : دەستەکانت زۆر دەلەرزێت
میلیا : ئا... بەڵێ ئاخر من هەندێک جار دەستەکانم لەخۆیانەوە دەلەرزن ببورن داوای لێبوردندەکەم" بە شەرمەزاریەوە بە خێرایی لە ژورەکە چووە دەرەوە بە قسەکانی خۆی پێکەنینی دەهات










چووە چێشتخانەکە بۆلای نایۆن
میلیا وتی : ئەو ئامۆزایەی ئێوە بەردەوام لە شت وردە ورد دەبێتەوە یان ویستی من شەرمەزار بکات ؟


نایۆن بە سەرسوڕمانەوە وتی : چۆن چۆنی ؟ شتێک ڕووی داوە؟





































🎀 ڤۆتت بکەن نازدارەکان 🍒

||J.JK||™ بـێـوەژنـێکـی ئــاشــقحيث تعيش القصص. اكتشف الآن