بەشیـ دووەمــ

53 17 10
                                    









یۆنا بە سەرسوڕمانەوە وتی : با بزانم ئەو جۆنگکووکە قسەی بە تۆ وتوە ؟ ئەو کەسی ئەو جۆرە ڕەفتارانە نیە.


هەر لەو کاتەدا جۆنگکووک هاتە نێو چێشتخانەکە داوای
پەرداخێکی ئاوی لە یۆنا کرد یۆنا ڕوی سوراند و سەیری


میلیای کرد وتی : ئازیزەکەم پەرداخێک ئاو دەدەیت بە جۆنگکووک من دەستم گیراوە ، یۆنا خەریکی قاپە کان بوو دەیکردە ناو  ئامێری قاپشۆرەکە میلیا کە هێشتا ڕەفتارەکەی دووای جۆنگکووکی لە بیر نە کردبوو ڕۆیشت پەرداخێک ئاوی بۆ هێنا




جۆنگکووک پشتی بە کەوانتەرەکەوە نابوو بە بزەوە وتی : ئایە دەست لەرزینەکەت باش بوو ؟



میلیا بە بیستنی ئەم قسەیە پەرداخەکەی بە توندی لەسەر کەوانتەرەکە داناو ڕۆیشتە دەرەوە لە چێشتخانەکە
یۆنا بە بینینی ئەم ڕوداوە ڕووی کردە جۆنگکووک




وتی : ئێوە چیتان بەسەر هاتووە ؟ تۆ هەرگیز بەم شێوەیە نەبوویت، هیچکاتێک سەرت نەخستۆتە سەر کەسێک کە نایناسیت.




دوای وتی ئەم قسانە ڕۆیش بۆ ژووری دانیشتنەکە جۆنگکووک بێ ئەوەی ئاوەکەی بخواتەوە لە دڵی خۆیدا


وتی : بەڵێ بەم شێوەیە نەبووم ، بەڵام وا هەست دەکەم دڵم وایلێدەکات، تاوانی من نیە .
پەرداخە ئاوەکەی توند لە دەستی گرتبوو لە ناو خۆیدا لە بیرکردنەوەیەکی قوڵ مابۆوە ،





||J.JK||™ بـێـوەژنـێکـی ئــاشــقحيث تعيش القصص. اكتشف الآن