پـــارتـــــی 1›

1.2K 180 192
                                    


ــــــــــــــــــــــــــــــــʚĭɞــــــــــــــــــــــــــــــــ

رونکردنەوەیەکی بـچوک دەربارەی چیرۆکەکە،

دایـک و باوکی جۆنگکووک جیا ئەبنەوە لەبەر ئەوەی باوکیان زۆر خراپ مامەڵە لەگەڵ دایکیان ئەکات، بەوکیان هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی تر ئەکات کە کچێکی هەیە له پیاویکی تر، بەڵام ئەو ژنە ئەمرێ دوای چەن ساڵێـک دووبارە دایک و باوکی ئەکەونەوە خۆشەویستی یەک، وە باوکیان ناتوانێ دەسبەرداری ئەو کچەبێت چونکە وەک کچی خۆی خۆشی ویستوە

JUNGKOOK'ES POV:

تەمەنـم تەنیا چوار سـاڵ بو باوکم بەبەرچـاوی ئێمە له دایـکمی ئەدا

دایکم بەردەوام ئێمەی ئەپاراسـت و ئەیوت هەموو شت باش ئەبێت ڕۆژێک تێ ئەگات کە ئێمە زۆر گرینگین بۆی

باوکم بەردەوام بو له لێدانی دایکم

کاتێک بوم بە شانزە ساڵ من و براکانم ئیتر روبەروی باوکم بوینەوە

هەرکاتێک بیویستبا لە دایـکم بدات ڕووبەڕووی ئەبوینەوە هەرچەندە ئێمە لێدانمان ئەخوارد بەڵام باشتربو لەوەی دایکم لێدان بخوا

کاتێک بووم بە بیسـت ساڵ ئیتر لەگەڵ براکانم یارمەتی دایکمان دا جیابێتەوە لە بـاوکم وە هەموو سامانەکەی دایکم بۆ خۆی مایەوە ئەویشمان دەرکرد لە ماڵ

من جۆنگکووک تەمەنم 24 سـاڵە خاوەنی یەکێک له گەورەترین کۆمپانیاکانی کۆریـام،

تایهیۆنـگ تەمەنی 25 ساڵە و بازرگانێکی گەورەیە

هەروەها جیمین براگەورەکەمان 26 ساڵە و دیزاینەریکی بەناو بانگە

دایـکم زۆر سەربەرزە پێمان، بێگومان هەموو جیهان باسی خاتوون جیۆن ئەکا کە بە هۆی کورەکانیەوە ژیانێکی خۆش ئەژی وە هەروەها پارێزەرە!

دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ باوکم کردبوو باوکم نەیهیشت پیشەکەی خۆی بکا بەڵام ئەو چوار ساڵە ئێستە خەریک ئەو پیشەیە کە هەمیشە خولیای بـوو
END JUNGKOOK POV

"بەڵام دایکە تۆ لە بیرت کرد ئەو پیاوە چی پێکردیت؟"
جۆنگکووک بە تورەیی وتی

"دەزانم جۆنگکووک بەڵام ئەو پەشیمانە! هەم ئێستا ناتوانێت هیچ شتێک بکات ئێوە ئاگادارمن"
خاتون جیۆن بە نیگەرانیەوە وتی

هەوڵی ئەدا کورەکانی قەناعەت پێ بێنێ بۆ ئەوەی دوبارە هاوسەرگیری بکاتەوە لەگەڵ باوکیان

کـچەکەی بـــاوڪم || JK ✓ Where stories live. Discover now