پـــارتـــــی 4›

855 144 246
                                    


ــــــــــــــــــــــــــــــــʚĭɞــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەمـووان بێدەنگ بوون و چـاوەرێی وەڵامێک بوون له ئـانا، کە بە بێدەنگی وەسـتابوو

ئەو بێدەنگی وەستانەی جۆنگکووک'ـی دڵخۆش ئەکرد
چونکە ئانا ئێستە خەریکە بیر ئەکاتەوە لەوەی چی ئەبوو گەر جۆنگکووک برای نەبوە؟
ئایە هەستی بۆ جۆنگکووک هەیە؟

وە له کـۆتایدا بێدەنگیەکەی شکاند
"یـاا کچینە جۆنگکووک ئێستە گوێی لێمان بێت زۆر تورە ئەبێ ئـەزانن؟ دواتر ئێوەش شەرمەزار ئەبن ها"
ئانا بە زۆرزانی وتی و کچەکـانی بێدەنگ کرد

"هێی دواتر ڕوومان نایەت سەیری جۆنگکووک بکەین"
جویا وتی و دانەیەکی لە ئـایری دا

جۆنگکووک له توڕەییا خەریک بو خۆی لەوێ هەڵ ئەدایە خـوارەوە بەڵام دانی بەخۆیا گرت و ڕۆیشتەوە ژوورەکەی

"هەر نا وەڵامێکت وتبا؟"
جۆنگکووک بە توڕەیی لەبەر خۆیەوە وتی کاتێک هاتە ژوورەکەی

"دڵنیام خۆشی ناوێم وەک برا ئەمبێنێ، باشتر هیچی نەوت بێ هیوام بکا"
دڵی خۆی ئەدایەوە و ڕۆیشتە سەر جێگاکەی خەریک مۆبایل بوو ویستی کەمێک خۆی سەڕقاڵ بکات

"باشە جۆنگکووک نا، بەڵام بۆچی تۆ تا ئێستا خۆشەویستێکت نیە؟ کچم تۆ وا پیر بویت"

ئـایری بە تێنەگەیشتنەوە بە ئـانای وت

ئانا لە بێهیوایی دانەیەکی کێـشا بەسەری خۆیدا
"ئەوە بەڕاستتە؟"
بە توڕەیی وتی

"جۆنگکووک ئەیکوژێ تەنانەت گەر سەیری کورێک بکات"
جویا بە پێکەنین وتی و دواتر لەگەڵ ئایری دایـانە پێکەنین و گاڵتە پێکردن بە ئانا

ئـانا تەنیا بە مـۆنی سەیری ئەکردن

"باشە بەڵام ئەزانی شتە سەیرەکە لێرە چیە؟
جـۆنگکووک تاکو ئێـستا خۆشەویستی نیە!"
دووبـارە ئایری وتی

"بەڵێ بۆ نیەتی؟"
جـویا وتی و بە شەیتانی سەیری ئـانای کرد

"دەی ئەو پـیاوێکی گەورەیە، وە خەریک کاری کۆمپانیایە پێم وابـێت زۆر سەرقاڵە بۆ ئەوەی خۆشەویستێکی هەبێ"
ئانا بە خێرایی وتی، دووبـارە ئەوانی بێ وەڵام هێشتەوە

"بەڵام من وا بیـر ئەکەمەوە تـۆی بۆ خۆی دانابێ، ناهێڵێت خۆشەویستت هەبێ، خۆشی خۆشەویستی نیە!"
جویا وتی

"قسەی بێ مانا مەکەن کچینە شتی وا هەرگیز نابێ"
ئانا وتـی

کچەکان بەردەوام بوون لە گاڵتەپێکردنی ئـانا ئاناش تەنـیا توڕە ئەبو نکۆڵی ئەکرد لەوەی جۆنگکووک ئەوی خۆش بـوێت ئەو سور بو لەسەر ئەوەی کە جۆنگکووک تەنیا وەکـو خوشکـێک ئەیبینێت

کـچەکەی بـــاوڪم || JK ✓ Where stories live. Discover now