part { 8 }

93 14 16
                                    





(دوای قوتابخانە لەلای دکتۆر)

دکتۆر:بەڕێزم دەرمانەکانی دەخوا؟

بانگچان:نا نزیکەی مانگێکە نایخوا ئەو سور بوو لەسەر ئەوەی باشبوە

دکتۆر:دەبێت بەردەوام بێت و مانگی جارێک پێویستە سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی بزانین بارودۆخی باشتر دەبێت یان نا

بانگچان:باشە زۆر سپاس

دکتۆر:شایەنی نیە...با لەبیری نەکەم ئەوەی داوای کرد پێویستە بۆی بکەن گەر بۆی نەکەن لەوانەیە ئازاری خۆی بدات چونکە قۆڵی بریندار بوو

بانگچان:چیی؟؟؟

دکتۆر:بەشوێنی ددانی دەکرد لەوانەیە هەندێک جاریش گەر بترسێ گەز لە دەستی خۆی بدات

بانگچان:ئۆهـ باشە دەی لینۆ وەرن با بڕۆین

لینۆ:باشە وا هاتین(لەگەڵ ئایئێن هات)

(لەماڵەوە)

بانگچان:هان کوڕەکەم تۆ ئەمشەو لەلای ئایئێن ببە

هان:باوکە خۆت دەزانی من خەوم زۆر قورسە

بینی:با لەلای من ببێ

ئایئێن:ئەمشە،یش بە ئاسودەیی دەخەوم(لەبەرخۆیەوە وتی بەڵام لینۆ گوێی لێبوو)

لینۆ:بەڕای من با ئیتر ئایئێن لەلای یەکێکمان ببێ

(بانگچان بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد بەڵام ئەویش زانی شتێک ڕویداوە)

بانگچان:بەڕای منیش وایە

ئایئێن:دایکە؟

نت:بەڵێ کوڕەکەم

ئایئێن:حەزم بە کێکی چوکڵاتەیە

نت:ئێستا کات دڕەنگی کردوە بەیانی بۆت دەکەم باشە؟

ئایئێن:باشە

بانگچان:دەی ئایئێن بڕۆ کەمێک پشو بدە

ئایئێن:نەخێر نامەوێ

بینی:باشە منیش دێم

ئایئێن:باشە

(ئایئێن و بینی ڕۆشتن)

بانگچان:باشە لینۆ بۆچی وتت ئیتر لەلای یەکێک ببێ؟

شێتخانەکەی بانگچان✅Where stories live. Discover now