🧚🏻♀️Vote& comment
****
بەڕاستی ئێمە بەهێزین
هەموو ڕۆژ لەخەو هەڵدەستین بۆ ئەوەی ژیانێکی دووبارە بکەین !
لە هەمان شوێنی پێشوو لەگەڵ هەمان مرۆڤەکانی پێشوو
ئەمەش خۆی لە خۆیدا تاقەتێکی زۆری ئەوێ مەگەر نا ؟
بە درێژایی ڕۆژ دەتوانیت خۆت بەهێز دەربخەیت و بەهێزبیت بەڵام !
زۆر سەیرە شەو هەموو خاڵە لاوازەکانی خۆت هێرش دەکەنەوە سەرت و ئەمە بە بێ خواستی خۆت ڕوودەدات!
هەستێکی سارد و سەیرە هیچ شتێک ئاسودەیی بە دڵتا ناهێنێت تا وایلێدێت بێزار دەبیت لە موبایلەکەشت و تاقەتی هیچ شتێکت نامێنێت تەنانەت قسەکردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانیشت، هەموو ئەوەی دەتەوێت ئەوەیە کە هەمووان بێ دەنگ بن و تەنیا بیت، ئەمە کۆتا قۆناغی ژیانە و مرۆڤ ناتوانێت پەنا بۆ هیچ شتێک ببات و چاوەڕێ هیچ شتێکیش ناکات.
من جۆنگ کاڤیا تەمەنم ١٩ ساڵە وە ئێستا لە کۆتا قۆناغی ئامادەیم ساڵێک لە خوێندن دواکەوتم بە هۆکارێک کە دواتر دەیزانن ! خەونم ئەوەیە ببم بە پزیشکی دەروونی وە یارمەتی ئەو کەسانە بدەم کە بەهۆی بیرکردنەوەی زۆرو قەلەقی و شکانەوە ئەناڵێنن
^
دەمەو خۆرئاوابوون بوو لە لێواری دەریاچەکەی نزیک ماڵمان دانشتبووم ئەو دەریاچەیی کە تەواوی منداڵیم بە یاریکردن لە قەڕاغەکەیدا بەسەربردوە خەریک بووم وەک هەمیشە بەردم فرێ دەدایە ناو ئاوەکە کاتێک سەیری خۆرم دەکرد کە پرتەقاڵی بوو وە بیرم دەکردەوە ئاخۆ دەبێت بە خەونەکەم بگەم ئەمساڵ کۆتا ساڵمە من زۆر نزیکم وە دەترسم !
تایهیۆنگ : یاا تۆ بێزار نەبووی هێندە بەرد بگریتە ئەم دەریاچە داماوە
وتی کاتێک لەلامەوە دانیشت بێ ئەوەی سەیری بکەم وتم
کاڤیا : وەک ئەوەی حاڵم نەزانی
تایهیۆنگ : کەواتە کێ لە فەوزای مێشکت تێئەگا کاتێک بە ئارامترین شێوە دەردەکەوی !
YOU ARE READING
ژانە هەڵواسراوەکان
Romanceبەو هەموو برینەوە کە ڕێدەکەم چ تۆفانێکی سارد بە قەراغ نائومێدییەوە وەک دڕکێک بە دڵمدا ئەچێت حەز دەکەم ژیانم بدەمە دەست کەسێکی ترەوە پێی بڵێم دەتوانی تۆزێک ئەمە هەڵگری؟!دواتر ڕا بکەم تەنانەت گەر بەدی نەهات ، بە چارەنوسی خۆت ڕازی بە ! کارەکتەری سەرە...