3

248 54 33
                                    

                                             🧚🏻‍♀️

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


🧚🏻‍♀️

Vote& comment

                            ****

ڕوژی دواتر

هەستم بە نامۆیی دەکرد هەستی شکان و ڕسوایی نەمدەزانی چۆن ڕوبەڕوی دەوربەر ببمەوە هەستم دەکرد هەمووان دەزانن چیم کردوە جوانتر بیڵێم چیم قبوڵ کردوە !بە ڕێڕەوی پۆلەکاندا دەڕۆشتم خەریک بووم هەنگاوم دەنا بۆ پۆلەکەم چاوەکانم ئاوسابوون بە هۆی ئەوەی دوێنێ شەو تا درەنگ دەگریام تایهیۆنگی هاوڕێم بینی ئەو کە پۆلێک لە پێش منەوەیە بە خەندەوە بەرەو لام هات و وتی

تایهیۆنگ : هێی ئەو ڕوخسارە چیە هەڵسەنگاندنەکانت چۆن بوو !

دڵنیابووم کە ئەو دوبارە یەکەم بووە ئەسڵەن ڕەنگە یەکەمی قوتابخانە بوبێ بە بزەیەکی کەمەوە وتم

کاڤیا : باش بوو خراپ نەبوو

دەستی خستە سەرشانم و وتی

تایهیۆنگ : نیگەران مەبە تەنها لەبەر ئەوەی یۆنگی لە نمرەکانت ڕازی نیە مانای ئەوە نیە کە تۆ لێهاتوو نیت بۆیە گرنگی بە قسەکانی مەدە

تەنها سەرم لەقاند ئاخر چۆن پێی بڵێم من نیگەرانی نمرەکانم نیم بەڵکو ئەو ڕسوایەیی کە قبوڵم کرد خەریک بوو دەخنکام دەمویست ئەو قسانەی ناخم بۆ کەسێک بکەم ویستم قسە بکەم بەڵام دەنگێک وەستاندمی

جۆنگکوک : ئێوە هەردوکتان بۆچی لێرە وەستاوون دەی بڕۆنە پۆلەکانتان

تایهیۆنگ بزەیەکی کردو و سەیرمی کرد پاشان ڕۆشتە پۆلەکەی منیش ڕۆشتمە پۆلەکەم لە ژێر چاو تێبڕینەکانی مامۆستا جۆنگکوک بێ ئەوەی سەیری بکەم ڕاستگۆبم هەستم بە ترس دەکرد دوای ئەوەی کردی !

وانەکان هاتن و ڕۆشتن وانەی چوارەم بوو تەواوی ئەمڕۆ خۆم دزیوەتەوە لە بینینی مامۆستا جۆنگکوک هەست بە نائاسودەیی ئەکەم لە نزیکی بەڵام نەفرەت ئەم وانەیە وانەی ئینگلیزیمان هەیە هەر دەیبینم ناچارم بیبینم ! دوای ئەوەی هاتە پۆلەوە بە ڕوخۆشی وە هەمیشە هەر بەو جۆرەی کە باوەڕی پێم هێنابوو کەسێکی باشە نەک گورگێکی قێزەون لە ناخەوە !

ژانە هەڵواسراوەکانWhere stories live. Discover now