part4

147 17 1
                                    


ل

یلی بەتەنها بەسەر شەقامە قەڵە باڵەغەکان دەڕۆیشت بێ ئەوەی هەستی پێ بکات فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە پاشان بەڕاکردن ڕۆیشت تا گەیشتە کۆڵانی چۆڵ لە پاڵ دیوارەکە دانیشت و سەری نایە سەر ئەژنۆکانی و قاچەکانی لەباوەش کرد و دەستی کرد بەگریان و هەنسکی بەرزی دەدا ...

Pov lily

//////////////////////


POV lily

بۆچی... بۆچی خودایە گیان ئاخر من چی تاوانێکم کردووە کە شایەنی ئەمانە بم نە خێزانێکی ڕێکم هەیە نە کەسێک لێم تێبگات تەنانەت کەسێک منی خۆشدەوێت بەڵام من نا ئەوە یەک لایەنەی بەهۆی منەوە ئازار ئەبینێ بس ئاخر تاوانی من چییە کە خۆشیدەوێم من نامەوێ خوایە گیان ئەو هەستەی مەهێڵە من بۆ ئەو گونجاو نیم ئەبێ کەسێکی گونجاو هەڵبژێرێ نەک کەسێکی وەک من کەلە هەموو شتێک ناتەواوە ... خوایە گیان تاکە ئارامی باوکم بوو باوەشی ئەو بوو قسەکانی ئەو بوو بەڵام تۆ ئەوت برد خوایە گیان ئەوت لای من برد کە دەتزانی جگە لەو کەسی ترم نیە ئەوت برد بۆ لای خۆت خوایە گیان من ئێستا بەس تۆم هەیە ...
*گریان و هەنسک تێکەڵبوو بوو*

کاتێکی زۆر تێپەڕی

نازانم جەندێکە لێرە دانیشتووم و ئەگریم ئێرە زۆر تاریکە
کات چەندە ؟ ... گوێم لەچەند دەنگێک بوو هەستامەوە سێری ئەو لای کۆلانەکەم کرد چەند پیاوێکی سەرخۆش بوون کە منیان بینی هاتن بەرەو رووم خوایە گیان ئەمانە چی بەڵایەکن سێ کەس بوون ڕووم سوڕاندە لایەکەی تر بەڵام دانەیەکی تریش لەوێ بوو بەڵام بەرەو لای یەک کەسەکە ڕام کرد بەو هیوایەی ڕزگارم بێت ئەوها باشترە
هاهها باشتر نا نەخێر من خراپ لە باشتر هەڵە بژێرم دەسم کردە ڕاکردن بەهیوای ڕزگاربوونم

End pov

لیلی ڕای کرد زۆر بەخێرایی و بە بەهێزی بەڵام لە بێ بەختی خۆی ئەو پیاوە ڕێک دەستی لە ناو قەدی جێگیر کرد کە وای کرد لیلی بە بەهێزی بەر زەویە کە بکەوێ سێ پیاو کەی تر بە پێکەنینەوە هاتن بۆ لایان لیلیان پاڵخست فرمێسک لە چاوەکانی لیلی ڕێچکەی خۆیان گرتە بەر بەبێ وەستان بەدووای یەک پێشبڕکێیان دەکرد ئەو کچە بچووکە وا هەستی دەکرد کۆتای نزیکە دەگریاو دەپاڕایەوە وازی لێبێنن بەڵام ... پیاو ناه نێری پیس و سەرخۆش و سەرە ڕۆن ئەمانە کەدایمە و سەعات لە کۆڵانەکان کەوتوون بۆ پڕکردنەوەی ئارەزووەکانیان بیردەکەنەوە بزانن ئەوەی پێشیان گەورەیە یان بچووک یان ئەو گریان و تکا و پاڕانەوەیە کار لەوان دەکات پاڕانەوە لە کەسی سەرخۆش و پیس هیچ لەمەسەلەکە دەگۆڕێ ناه ئەوانەی پێشی هەستیان بە شانازی دەکرد بەوەی خۆیان دەسەپێنن بەسەر کچێکی بچووکی بێ دەسەڵات کە تەنها تکا دەکات بۆ ئەوەی هیچی لێ نەکەن

Kim taehyung حيث تعيش القصص. اكتشف الآن