.
.بەدەم قسەکردنەوە ڕۆشتنە ژوورەوە
لیلی
زۆر باشە سانیا من دەڕۆم شاوەرێک دەکەم
سانیا
باشە لیلی گیان هەر شتێکت ویست پێم بڵێ
لیلی
ئمم...سوپاس
ڕۆشتە سەرەوە بۆ ئەو ژوورەی کە هی خۆیەتی چونکە ئەو زۆر بەی مانەوەی لێرەیە وەک لە ماڵ خۆیان
..............................................
Pov lily
ڕۆشتم بۆ ژوورەکم کە هی منە لێرە جانتای مەکتەبەکەم فڕێدا لایەکی ژوورەکە ڕاستەوخۆ چوومە حەمام و دەرگام داخست و ئاوەکەم کردەوە و ڕۆشتمە بەردەمی بێ ئەوەی جلەکانم دانێم فرمێسکەکانم دەستی کرد بە هاتنە خوارەوە وەک باران لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبوو بێ وەستان دەگریام... دەگریام بۆ خودی خۆم بۆ حاڵی خۆم کە لەسەر ئەو هەموو ناخۆشییە خەریک بوو چیم بەسەر بێت ...
End pov
کێ گوێی لە ناخی ئەو ڕووخاوە دەبێت کە خەندە بەڕووی هەمووان دەکات تەنها خوای گەورە ڕاستیەکان و ناخی دەبینێت ئەو تەواوی ناخی ئەو شکاوە دەبینێت و لێی تێدەگات و گوێی لێدەکرێ کەوتنی فرمێسکەکانی تەنها ڕێگەیەکی بچووکە بۆ وەستاندنی بەشێکی ئەو خنکانەی ناخی بەڵام ئازارەکان و برینەکانی جارەسەر ناکات ...
نزیکەی کاتژمێرێک تێپەڕی لیلی لە گەرماو هاتە دەرەوە جلێکی لەبەرکرد و قژە تەڕەکەی بەردایەوە کە تا سەر کەمەری بوو و ڕۆشتە خوارەوە بەزەردخەنەوە بۆ چێشتخانەکە بۆنی کێکی شلک تەواوی ماڵەکەی گرتبۆوە باوەشی بە داپیرەی کرد
د.پ = داپیرە
ب.پ = باپیرە
د.پ
ئای کچە شیرینەکەم بیرمەکردی
کاتێ باوەشی لێدایەوە
لیلی
منیش داپیرە گیان...ئەو بۆنی چیە ئەو بۆنە خۆشە
کاتێ باوەشەکەی پچڕاند بۆنی خواردنی ئەکرد
د.پ
هممم...نازانی کێکی شلکم ئامادە کردووە بۆ نەوە جوانەکەم
لیلی
بەڕاستی ئەوە بۆ منە
بە پێکەنینێکی گەشەوە
د.پ
بەڵێ با پێکەوە شەربەت ئامادە بکەین و بڕۆین لەگەڵ باپیرەت بیخۆین
بەخەندەوە لە لیلی ئەڕوانی
پێکەوە ئامادەیان کرد و ڕۆشتن بۆ باخچەکە بەلای باپیرە
أنت تقرأ
Kim taehyung
Genel Kurguلیلی حەڤدە ساڵ دوای لەدەستدانی باوکی بەهۆی جەڵدەی دڵەوە لەگەڵ دایکی ئەمێنێتەوە ئایا بەخۆشی ئەژین لەکاتێکدا دایکی پێشتر خۆشەویستی هەبوو واتا خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردووە ......
