Vote and comment;
———
بە خێرایی ڕامدەکرد بە درێژایی شەقامەکان
فرمێسکەکانم خێراتر دەکەوتن بەهۆی هێزی باوە هەستم بە کەمی خۆم دەکرد کە چۆن بەم ئاسانییە خۆشم ویستو باوەڕم پێی کرد ئاخر من زۆر قسەی ڕەقم بیست لەنێو ڤیدیۆکەدا{ههههههههـ مەحاڵە ئەویش منداڵی نەبێ ..
چانیۆل ؛با وای دابنێن ئەگەر ئەویش منداڵی نەبو دەتەوێ وەک هاوسەرەکەی دیکەت فڕێی بەی سیهۆن مێشکت لە کوێیە کوڕە بۆچی وا دەکەی ؟!
؛تۆ تێناگەی وایە من منداڵێکم دەوێ منداڵ منداڵێک کە لە دواڕۆژ جێگەم بگرێتەوە تۆ دەتەوێ خەڵکی بڵێن ئۆه سیهۆن هیچ کوڕێکی نییە ..
چانیۆل؛لەبیرت کرد کەوا تۆ ئەو کچەت بە فەرمی هێناوەو ئەگەر بەهۆی نەبونی منداڵ دوری خەیتەوە کۆمەڵە دەنگۆیەکی زۆر نابەجێ لەدوای خۆتەوە جێدێڵی ...
؛.. ئەو ئافرەتە کۆیلەی منە تا ئەوکاتەی منداڵێکم پێدەدا دوای ئەوە زۆر ڕێگا هەیە بۆ ون کردنی ...
؛چی دەڵێی ؟!..
؛ئەو گەمژەیە شێتی پارەیە دەتوانم بە پارەکانم هەموو شتێکی پێ بکەم
بەداخم بۆی کەوا خۆشی دەوێم؛تۆ لەبیرت کرد کەوا باوکی ئەوی ناوێ هەم ئەگەر بزانێ ئازاری کچەکەی دەدەی پشکەکانت لێ دەسێنێتەوە بە یاسا
؛تۆ پێت وایە من بیرم لەهەموو شتێک نەکردۆتەوە ئەوکاتەش لێمی دەستێنێ کە دەیبینێ لەتەک گۆڕی کچەکەیدا بەکوڵ دەگریم
؛دەتەوێ بیکوژیی؟!!!!!
}
————
ناڵاندم کاتێک کەوتم بەسەر ئەژنۆمدا
بە کوڵ دەگریام و سەیری ئەژنۆم دەکرد کە برینی لێ دروست بوەمن زۆرم خۆش ویست یەکەم جار بو کەسێک گرنگیم پێبا
بەڵام ئەو هەموو شتێکی بەرژەوەندی بوو من تەنها وەک ئامێرێک سەیر کراوممن ئامێرم ؟!...
بە ڕقەوە فرمێسکەکانم سڕی ....سەیری ئەو فڕۆشگایانەم دەکرد تا ئەوەی بیرم لێی دەکردەوە دۆزیمەوە
هەنگاوم ناو چومە ژورەوە؛سڵاو خاتون فەرموو چۆن بتوانم خزمەتت بکەم ...
نزیکی بومەوە ؛سڵاو دەمەوێ حەبی دژ بە دوگیانیم بدەیتێ ...!-
کەمێک خۆم کۆکردەوە لە باخچەکەدا دانشتبوم
بڕیاری خۆمدا من زۆر باش دەزانم چیدەکەم سیهۆنڕۆشتمە ژورەکەم لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆمم کرد کە چۆن چاوەکانم ئاوساون
دڵنیا بومەوە لە باشترین شوێن حەبەکانم شاردەوە
دوای ئەوە گەرماوم کردو جلەکانم گۆڕی روخسارم چاک کردئیتر پێویستە ڕۆڵێکی زۆر زیاتر بگێڕم
وات لێدەکەم نەتوانی بێ من ....من پێویستە ئەو ئافرەتە بدۆزمەوە دەمەوێ قسەی لەگەڵدا بکەم
...بە ژورەکەدا جوان گەڕام هیچم نەدۆزیەوە پاشان ڕۆشتمە ژوری کارەکەیدەستم کرد بە گەڕانێکی زۆر ورد
تا کارتی بانکم دۆزیەوە کەوا لەتەک. کتێبێکدا بو لە کتێبەکەدا ژمارەی ئەو بڕە پارەیە نوسرابو وە بەروارو کاتو ساتی دەرهێنانی پارەکە ....هەتا دوێنێ زۆرترین بڕە پارەی دەرهێناوە
!!من دەبێ بزانم ئەو پارەیە بۆ چ شتێکە ....
موبایلەکەم دەرهێنا وێنەی کارتەکەم گرت کەوا ناو ناونیشانی بانکەکەی تێدابو
...دەمەوێ زیرەکانە پلانەکانم بکەم کەوایە کاتی زیاترم پێویستە
کە بیر دەکەمەوە هەموو ڕۆژ ڕوخساری دەبینم هەست بە ناڕەحەتی دەکەم
چ هەستێکە کەسێک کە وات دەزانی خۆشی دەوێی یاریت پێبکا
لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە ڕۆڵی باشترین پیاو بگێڕێ لەکاتێک لە ناخەوە
تا بڵێی هیچوپوچ و ناپیاو بێ ...بە دەستەکانم مەساجی سەرمم دەکرد چاوەکانم بڵند کرد تا سەیری کاتژمێرەکە بکەم کەوا نیشانی دەدا دەو نیوی شەوە
تۆ بڵێی باوکم چی کردبێتەوە لەگەڵی !؟...
-
{ نەتۆ شەپۆلێکی بەهێزی ، نەمن ماسیەکی مردو }
سڵاو هیوادارم بەدڵتان بوبێ تکایە بیخەنە ڕیدینگ لێستەکانتان یاخوت فۆڵۆم بکەن 🥺🌷
YOU ARE READING
NEVER ✔️ //o.s.h//
Action؛چیی؟! ئەو ژنێکی دیکەی هەیە کەوایە من بۆچی هاتم چی لەمن دەویست ؟..بۆچی ژیانی تێکدام ...