جی سونگ: بۆهی
بۆهی: هم بۆچی وا زوو هاتیەدەرەوە ئەی کارتان نەبوو
جی سونگ: باوکم گوتی خۆم تەواوی دەکەم با ئێمە کەمێک بڕۆینە دەرەوە بەو پێیە من کارم نیە وە تۆش ئیستا باش بوویت
بۆهی: بیرۆکەیەکی باشە بابڕۆین ........ بوەستە بەڵام بۆ کوێ
جی سونگ: شوێنێک
بۆهی: ئێی دە پێم بڵێ بۆکوێ
جی سونگ: ئەوشوێنەی کە حەزی پێ دەکەم
بۆهی: باشە
جی سونگ: ئێرە شوێنەکەیە
بۆهی: هم بۆ هاتوین بۆئێرە
جی سونگ:بەڵێنم بەدایکم دابوو کەوا یەکم کەسبێ کە هاوسەرەکەم ببینێ بەڵام بەڵێنەکەم بەجێ نەگەیاند ئیستا هاتوم تاوەکو تۆی نیشانبدەم دەی بابڕۆینە لای گۆڕەکەی
بۆهی: ئهم
جیسونگ: دایکە من هاتوم بەڵام بەتەنها نا لەگەڵ هاوسەرەکەم ببورە نەمتوانی زووتر بێم بۆئێرە بەڵام من ئیستا لەگەڵ ئەو دڵخۆشم دایکە لەکۆتایدا دڵخۆشیم دۆزیەوە لەدوای تۆ ئەو بووە مایەی دڵخۆشی من دڵنیام ئەگەر ئیستا تۆ لێرەبایت تۆش زۆر دڵخۆش دەبوویت دایکە زۆر بیرت دەکەم بۆچی دەبوو جێم بهێڵی من هێشتا بۆ زۆر شت پێویستم پێتە
(جی سونگ هەموو ئەم قسانەی بەگریانەوە کرد.............
بۆهی زۆر شۆکببو نەی ئەزانی چی بکات چونکە ئەوە یەکەم جاریەتی کەسێک ببینێ لەبەردەمی دەگری وە ئەوە یەکەم جاربوو ببینێ جی سونگ دەگری)بۆهی: جی ...... سونگ تۆباشیت
جیسونگ: من باشم ببورە زۆر دەمێک بوو نەهاتبوومەلای دایکم زۆر بیرم دەکرد
بۆهی: کێشەنیە کاتی خۆت وەرگرە لەهەستت تێ دەگەم
جیسونگ: ئا ڕاستە دایکی تۆش مردوە...... دەتوانم بزانم چۆن مرد
بۆهی: ئهم..... بۆڕزگارکردنی من ئەوکاتەی تازە لەدایکببوم هێرش کرایە سەر ماڵەکەمان وە دایکم و باوکم منیان هەڵگرت و ڕایان کرد بەڵام لەبەر ئەوەی من تازەلەدایکببوم دایکم چی دیکە بەرگەی نەگرت و مرد وە باوکم منی بەسەرکەوتوی ڕزگارکرد
"ببورە ناتوانم ڕاستیەکانت پێ بڵێم جی سونگ"
جیسونگ: کەواتە تۆ ڕوخساری دایکتت بیرناکەوێتەوە
بۆهی: نەخێر......... ئەی تۆ چۆن دایکت مرد
جیسونگ: هاوسەری دووەمی باوکم پلانی دانا دایکم لەگەڵ هاوڕێیەکی زۆر تێکەڵ بوون هەموو ڕۆژ بەیەکەوە قسەیان دەکرد هەتا ئەوکاتەی ئەو گەمژەیە وای لەباوکم کرد گومان لەدایکم بکات وە ئەو خۆی لەگەڵ پیاوێک بوو وێنەی گیرابوو ئەویش دەستکاری وێنەکەی کردو بەباوکمی نیشاندا و باوکم بەدەستەکانی خۆی دایکمی کوشە دوای ئازاردانێکی زۆر من هەموو شتێکم بینی بەڵام نامتوانی هیچ بکەم
بۆهی: ئەوکات تۆ چەند ساڵ بوویت
چیسونگ: 14
بۆهی: یاا ئەوکات تۆزۆر منداڵبوویت چۆن دەتوانی شتێک بکەیت لۆمەی خۆت مەکە چونکە دایکت دڵتەنگ دەبێت وەناتوانی لە گۆڕەکەی پشوبدات
جیسونگ: ئهم دەبێ وابکەم بەڵام من هەر ڕۆژێکبی ئەو گەمژەیە دەکوژم
بۆهی: نەخێر دواتر هەموو ژیانت لە زیندان بەسەر دەبەی دەبێ بیدەینە دەست پۆلیس
جیسونگ: ناتوانین چونکە ئەو دەتوانێ هەمووشتێک بکات
بۆهی : مەبەستت چیە
جیسونگ: ئەو لەگەڵ باوکم بەیەکەوە دەتوانن هەموو شتێک بکەن ئەگەر بەیەکەوە کاربکەن
بۆهی: کەواتە بائێمەشە بەیەکەوە کار بکەین من یارمەتەیت دەدەم
جیسونگ: نەخێر ئێمەتانوانین هیچ بکەین لەبەر ئەوەی بەڵگەمان نیە جگەلە کوشتنی هیچ ڕێگەیەکی دیکە نیە
بۆهی: جیسونگ!! ئەوە تۆ چی دەڵێیت
جیسونگ: تۆ هیچ شتێک نازانی لەباری ئەوانەوە وە بەسە باچی دیکە باس ئەوبابەتەنەکەین چی دەڵێی بڕۆین هەندێک کێکی پەنیربخۆین لەگەڵ قاوە
بۆهی: ئم باشە مادەم تۆ دەتەوێ بابڕۆین
جیسونگ: کێکی پەنیر دڵخوازترین کێکە بەلامەوە هەر کاتێک نەخۆش بوومایە دایکم بۆی دەهێنام
بۆهی: دەی کەواتە بی خۆ بۆچی وەستاویت
جیسوونگ: ئم ڕاست دەکەت ببورە بۆئەوەی دڵتەنگم کردی ئەمڕۆ
بۆهی: نا کێشەنیە تۆش پێویستت بەکەسێک بوو بۆئەوەی ناخت بەتاڵبکەیتەوە
جیسونگ: سوپاس
بەردەوامە
YOU ARE READING
گـــــــۆڕانــــــی ژیــــــانـــــم✔
Actionبۆهی: باشە ڕازیم . . . . جی سوونگ: بۆهی دەتەوێت کەمێک بڕۆینە دەرەوە . . . . ب.پاڕک: کچەکەم زۆرجوان دەرکەوتووی . .. . . . ؟؟: ئێمە زۆر دەمێکە یەک ئەناسین . . . بۆهی : بۆچی تەنها من و تۆ