Enjoy ✨
.
.
.
.
."Kangmin's pov"
"کانگمین"
ئەوە ئەو کاتە بـوو کە بەڕێـز کیم بانگی کردم تـا بـۆ یەکەمجار چاوم بـە قژ پڕتەقاڵی بکەوێ و سەرسامی ببم ، ئەو بێدەنگ بـوو زۆربـەی کاتـەکان وە وەک ئەوەی ئەوەش بەشێک بـێ لەو زیاتر سەرنج ڕاکێشـی کردبـوو..
لە سەرەتای دەستپێکی قوتابخانە گواستیەوە بەهـۆی پیشـەی باوکی وە من یەکەم و تاکە هاوڕێی ئەو بـووم ، ئایـە ئەو من وەک هاوڕێیەک ئەبینـێ؟ چونکە من بەڕۆشتنی ساڵەکان زیاتر لە هاوڕێیەک ئەمبینی..
پاڕک بۆهـی ، ناوەکەی مانای بەختەوەری بەنرخـە وە وابیردەکەمەوە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکم ئەو هاتە نێو ژیانمـەوە تا ببێتە یەکێک لە هۆکارەکانـی دڵخۆشیـم..
بۆهی :ـ تشش هەرچییەک بێ ، با خێرابین کەشەکـە ساردە
سەرم لەقاند بە ڕازیبوونەوە چونکە ئەزانم کە چەندە زوو لە شتەکان بێزار دەبێ ، ئەمڕۆ دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیـم ڕازیبکەم کە لەگەڵم بێتە دەرەوە وە چێژم بینی لەبوونی لەتەنیشتمەوە.. دەڵێن خۆشەویستی ئامادەیی هەمیشە بێمانا و لەبیرکراوە بەڵام بۆچی من ئەوەندە پەیوەستم بە قـژ قڕتەقاڵی؟
بۆهی :ـ یااا چـیت ئەوێ؟
لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە دوای ئەوەی بۆهی لەتەنیشتمەوە دەنگی بیستـرا...
کانگمین :ـ چـی؟
بۆهی :ـ بۆچـی بەچرپـەوە ناوم ئەهێنی؟ ئەوە تۆقێنـەرە بەم ـــ
کانگمین :ـ بەڵام من ئـەوەم نەکـردووە!
بۆهی :ـ بوەستـە لە گاڵتە بێماناکانت جگە لە مـن و تـۆ کەسـی تـر لێرە نیـیـە!
هەستم بەگۆڕانی لەناکاوی کەشەکـە کـرد وە ساردی ئەو شەوە هیچ یارمەتیدەر نەبوو تا سەیری بۆهیم کرد و بینیم کـە چۆن سەرمای شوێنەکـە کاری لێکردووە و لووتی سوورکردۆتـەوە ، بەهێواشی لێم نزیک بوویەوە و بەترسـەوە سەیری شوێنێکی دیاریکراوی کـرد وە دوای سەیرکردنەکانی ڕۆشتـم تـا کوڕێکی قژ قاوەیی لەسەر لێواری تاوەرەکـە بدۆزمـەوە و سەیری ئێمەی ئەکرد بەدیاریکراوی بۆهـی!
چـی ڕوودەدات؟
"گووتـم کە یەکتر ئەبینینەوە بۆهـی"
کانگمین :ـ تـ تـۆ چ نەفرەتیەکـی؟؟ لەوێ دابەزە!!
بەدەنگی بەرز ئاگادارم کردەوە تـا ترسەکـەی ناخـم بشارمـەوە نەفـرەت بەڵێ ئەترسـم ئەو بەتەنها نییە بەڵکـو چەندین بونەوەری ترسناک و بێ ڕوخساری لەگەڵـە لەدواوەی ، نابێ بترسم نابێ هیچ ڕووبدات بۆهی پێویستە پارێزراو بێت..
YOU ARE READING
𝐅𝐮𝐭𝐮𝐫𝐞 𝐏𝐞𝐫𝐟𝐞𝐜𝐭 | ᴇɴʜʏᴘᴇɴ ⤷
Fantasy📝 | چـی ڕوودەدات گەر کەسایەتی نێـو چیڕۆکـە تەواونەکـراوەکـەت لەژیانـی ڕاستەقینـەت دەرکـەوێ وە وات لێبکەن چـیڕۆکەکـەت تەواوبکـەی؟" . . . 🔹Category : Fantasy , Romance , Thrill 🔹Written By •° lilianhwang °• 🔹START :- 12/6/2023 🔹END :-