گـــەڕانـــەوەی تایهیۆنگ|𝟒

257 45 2
                                    






مەلەس پۆڤـــ :

'ڕیا زۆر هەست ناسكە، بە ئاسانترین شت دەست ئەكات بە گریان، ئەو تایهیۆنگی زۆر خۆشەوێت،بێگوومان خوشك و براكانی تریشی خۆشەوێ بەڵام تایهیۆنگ تایبەتە لای وە نازانم بۆ،'

ڕیا| مەلەس چی گەر ئەو كچ و كوڕە مارەی هاتنە ماڵمان؟ چی گەر ئەوانیش هاتن و باوكم هەر دڵی ئێمە بشكێنێت؟

مەلەس| كوڕەكەی بۆچی؟

ڕیا|مەلەس ئەو كوڕەی خوێری وەك خۆی نییە،
گەر دایكی ڕەحمەتیم فریای نەكەوتایە دەستدرێژی ئەكردە سەر سۆرا !

مەلەس| چی! ئەی كەواتە بۆچی دایكت هەر هێشتوویەتی هاتوچۆتان بكەن و بەینتان بمێنێ!

ڕیا| دایكم نەخۆشی زەهایمەری هەبوو ، شتەكانی بیرئەچۆوە ، هەمووی لە تێنوسێك ئەنوسیەوە تاكوو بیری نەچێتەوە بەڵام تێنوسەكەی ون بوو ! وە كە سۆرا ئەیوت سان هەوڵی دەستدرێژی كردنە سەری داوە ئەیوت درۆ مەكە ، خوشكەزای من ئەوكارانە ناكات، سۆرا تەواو بێ هیوا بوو و چیتر قسەی نەكردەوە دڵنیام ئێستاش زانیویەتی پورم یەت بۆیە لێرە نییە ، لەگەڵ جین رۆشتونەتە ماڵە خەزورانی،

مەلەس| كەواتە تەنها پورت بەتەنها مار نیە كوڕەكەشی هاتە سەری! خوا خۆی پەنامان بات .

'خزمەتكارەكە لە دەرگای داو پێی وتین كە بڕۆینە خوارەوە بۆ نان خواردن ڕیا وتی نایەم بەڵام بە زۆر ڕامكێشا و بردمە خوارەوە '

مەلەس| ئێوارەتان باش

هەموویان|باشتر بۆ تۆ

'زەردەخەنەیەكم كرد و لەگەڵ ڕیا دانیشتین و زۆرمان نەخوارد چونكە لە دەرەوە شتمان خواردبوو. بەڵام سەڕەڕای ئەوە هەر ئاخیر كەس هەستاین. '

ئانا | ڕیا كچەكەم باشیت؟

ڕیا| باشم پورێ گیان سوپاس

ئانا| هیوادارم وابیت،

'ڕیا زەردەخەنەیەكی بەڕووی كرد، پورە ئانا زۆر ئافرەتێكی باش و دڵنەرمە بەڵام سەڕەڕای ئەوە مێردەكەی بەجێی هێشتووە ، لەگەڵ ڕیا ڕۆشتینە هۆڵەكە لای لەماس و هاروو دانیشتین ڕیا ڕاستی كرد سۆرا لەماڵەوە نییە،'

لەماس| ئایشش ئێرە زۆر بێزاركەرە !

ڕیا| ڕاست ئەكەیت بەجدی لێرە كات هەر ناڕوات و زۆریش ناخۆشە!

مەلەس| بە دایكم بڵێم ئێمە بگەڕێینەوە و ڕیا و هارووش لەگەڵمان بێن؟

هاروو|تكایە پێی بڵێ!

كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎Where stories live. Discover now