نەخۆشی|𝟏𝟗

172 34 41
                                    









مـــاكس پۆڤـــ:

وە لە دوای ئەوەی كە كڵاودی مرد من زۆر وێران بووم، مەلەس ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ئەبوو  و زیاتر پێویستی بە نازی دایكی بوو لوكاسیش بەهەمان شێووە ، ئاهـــ كڵاودیە جوانەكەم، بێ خەمبە بە هەر جۆرێك بێت من ئاگاداری ڕۆڵەكانمان ئەبم.

لەگەڵ ئۆریۆن دانیشتبووین و قسەمان ئەكرد

ئۆریۆن| براكەم، پێنج مانگە كڵاودی مردووە و ئەوە ڕوداوێكی دڵتەزێن بوو ، بۆ هەموومان، بەڵام تۆ گەنجی، ناكرێت لە ئێستاوە ژیانی خۆت بفەوتێنی، هەوڵبە دوبارە كەسێكی نوێ بناسەوە و هاوسەرگیری لەگەل بكە، با منداڵەكانت بێ دایك نەبن ، خۆت ئەو ئازارەت چەشتووە و ئەزانی چەنێك ناخۆشە، بۆیە مەهێڵە منداڵەكانت بەو ئازارە تێپەرن.

ماكس | دوبارە ئەو قسە بێمانایانە؟
تكایە گەر بۆ ئەوە هاتووی لە ماڵەكەم بڕۆ دەرەوە و من نامەوێت لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ لەگەڵ كەس بكەم، من جێی دایك  و باوكیش بۆ منداڵەكانم ئەگرمەوە و ناهێڵم بێناز بن .

ئۆریۆن | هەرچەنێك بۆیان باش بیت ناگاتەوە بەو دایكەی كە لەگەڵ مەلەس بازاری ئەكات و باسی كێشەكانیان بۆ یەك ئەكەن ، ناگاتەوە بەو دایكەی ژن بۆ لوكاش بدۆزێتەوە و خواردنیان بۆ ئامادە بكات ، وەرەوە هۆش خۆت و هاوسەرگیری بكەرەوە ،

كیون | ئەو ڕاست ئەكات ماكس، كڵاودی ڕەحمەتیش هەر خۆی ئەوەی وت، وتی ڕاستەوخۆ هاوسەرگیری بكەرەوە با مناڵەكانمان بێ دایك نەبن،

ماكس | ناتوانم نا ناتوانم تێبگەن من ئێستاش مردنی كڵاودیم پێ قبوڵ ناكرێت چما هاوسەرگیری بكەمەوە؟ هەرگیز ناتوانم ئەوە بكەم ویژدانم ڕێگەم نادات.

ئۆریۆن | ئاساییە ، ئەوەش بۆ كات جێبێڵە و پێویستە قبوڵی بكەیت كە كڵاودی مردووە .

--

دوای شەر و ئاژاوە و  نەسیحەتێكی زۆر .
ئۆریۆن پێی وتم كە ئیونجی خوشكی بهێنم،
وە پێم وت كە دڵنیابێت لەوەی من هەرگیز خوشكەكەی ئەوم بەقەدەر كڵاودی خۆشناوێت، وتی كە ئاساییە و ئەوەش باش ئەبێت، وە ئێمە نزیكەی دوو مانگ ئەبێت هاوسەرگیریمان كردووە ، ئەو ئافرەتێكی باشە ، بەتەواوی مەلەس و لوكاس لەگەڵی گونجاون، منیش خۆشمەوێت، بەڵام هێشتا كڵاودیم لەبیر نەكردووە . وە ناشیكەم.'

ئیونجی | دەی دەی جوانكیلەكەم تەنها یەك هەنگاوی تر  با بڕۆین بۆلای باوە دەی ئافەرم

'ئیونجی ئەو قسانەی ئەكرد كە دەستی مەلەسی گرتبوو و فێری ڕۆشتنی ئەكرد ، بەهۆی ئەوەی مەلەس شیری دایكی نەخواردووە گەشەكردنی و قسەكردن و پێ گرتنی دوا كەوتووە ، بەڵام بەهۆی ئیونجی خەریكە ئەوەش باش ئەبێ،'

كـــچە هـــەرزەكـــار ᵏᵗʰ✔︎Where stories live. Discover now