گـُـونــدٓ

34 11 0
                                    

بـۆ سـارێـژکـردنـیــ بـرینـەکـانــ تـەنـهــاپـێـویـستمــ بـە یـەکــ داوایـە" تۆ لە نزیکم " هـەستکـردنــ بـە تـرپـەیــ دڵـتــ بـەتـەواویــ مـنیــ دەژیـیـێنـێتـەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بـۆ سـارێـژکـردنـیــ بـرینـەکـانــ تـەنـهــا
پـێـویـستمــ بـە یـەکــ داوایـە
" تۆ لە نزیکم "
هـەستکـردنــ بـە تـرپـەیــ دڵـتــ بـەتـەواویــ مـنیــ دەژیـیـێنـێتـەوە

__________________________________
_______

"تـەنـهــا دوامــ کـەوە"

وەرگەڕا و بەرەو یەکێک لە ماڵەکان ڕۆیشت، نامجون تەنها بەدوایدا رۆشت

دەرگاکەی کردەوە و ئەوەی دیکەش لە دواوەی رۆشت ژوورەوە

لەوێ وەستابوو چاوەڕێی شتێک بوو بۆ ئەوەی دووبارە خاتوونە نازدارەکەی ببینێتەوە

لەسەر کورسییەکی دانیشت و لەبەردەمیدا مێزێک بوو کە چەند شتێکی لەسەر دانرابوو

پەری بچووکی لەسەر مێزەکە دانا

تـکـایــە دانـیـشــە پـاسـەوانـیــ تـۆ ئـەرکـێـکـیــ گـەورەتــ هـەیـە لـێـرە.

بەرامبەری  دانیشت، بە تەواوی سەری لێ شێواو بوو

بەڵام گرنگ نییە ئەم ئەرکە چییە، هەر شتێک دەکات بۆ ڕزگارکردنی خاتوونە بچووکەکەی

جادووگەرەکە چەقۆیەکی زیوی پێشکەش کرد و ئەویش لە دەستی وەریگرت

"ئـەمـە چیـە؟"

بـۆ ئـەوەیــ نـەفـرەتـەکــە بـشکـێـتــ ، هـەرکـەسـێکــ شـووشـەکـەیــ کــردەوە دەبـێـتــ...

بـاڵـەکـانـیــ بـبـرێـتــ یـەکـەمــ هـەنـگـاوە.

هەناسەیەکی هەلکێشا لە کاتێکدا چەقوکەی لە دەستیدا بوو ، لەرزێک بە بڕبڕەی پشتیدا دەهاتە خوارەوە

هازڵی هەڵگرت و چاوەکانی لەرزین کاتێک لێی نزیک بووەوە، نوکی باڵەکانی بە ناسکییەکی زۆرەوە گرت.

چەقوکەی بەرەو ئەوان ئاڕاستە کرد و هەر کە لەسەریان دانا

خوێنی گەش بەسەر دەستەکانیدا ڕژا و باڵەکانی لەسەر جەستە بچووکەکەی لێرە جیا بووەوە

هەستی کرد فرمێسکێک لە پێڵوی چاوەکانیەوە دزە دەکات! دەگری، دەگری... بۆ ئەوەی کردوویەتی

"ئــەو هـەسـتــ بـە هـیچــ ئـازارێـکــ نـاکـاتــ، و هـەسـتـیــ پـێنــاکـاتــ، خـەمـیــ ئـەوەتــ نـەبـێـتــ.

جادووگەرەکە وەڵامی دایەوە و سەری سوڕما لە فرمێسکەکانی لێرە

"هـەوڵــ دەدەمــ.."

_________________________________
________

کـۆتـایـیــ پــەرەیــ شـانـزە

⁦♡

پـَەری دَارسـٓتـــانٓ  𝓚.𝓝𝓙✓Where stories live. Discover now