|˙EPLASODE˙²˙|

850 133 1.2K
                                    

واز لەکارەکانت بێنەو ئەم ساتە بۆمن و
کتێبەکەم تەرخان بکە و چـێـژبـبـیـنـە لـێـیـ.

"نۆشی گیانت بێت شاژنی دایڪ"خزمەتکارەکەدوای ئەوەی قاوەکەی دانا بەڕێزەوە سەری دانواندو چەند هەنگاوێک ڕۆیشتە دواوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"نۆشی گیانت بێت شاژنی دایڪ"خزمەتکارەکە
دوای ئەوەی قاوەکەی دانا بەڕێزەوە سەری دانواند
و چەند هەنگاوێک ڕۆیشتە دواوە.

ئۆریانا لە باخچە گەورەکەی کۆشک لەسەر مێز و کورسیە شاهانەیەکە چەتری بۆ هەڵدراوەو لەنێو
ئەو خۆرە تاوە خۆش و بەتینە سێبەرێکی بۆخۆی
درووست کردووە دووپاسەوان چەترە گەورەکەیان
بۆ گرتوە ئۆریانایش بەنەرمی لەنێو جلە ڕەشەکانی
خەریکی خواردنەوەی قاوەکەی بوو.



جلی ڕەش بۆتە میوانی ئۆریانا لەوکاتەوەی هاوسەرەکەی مێرۆسین کۆشکی جێهێشتوەو
خوشکەکەی دووژمندارێتی ڕاگەیاندووە هەمیشە
بەبەردەوامی جلی ڕەش و ڕەنگی ڕەش میوانی ئۆریانا بووە.




لیلی لە دوورەوە لە ئۆریانای ئەدوانی و بەتوندی دەستەکان دەگوشی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و
پاشان بەرەو شاژنی دایک ڕۆیشت و لەبەردەمی وەستا و ئۆریانا سەری بەرز کردەوەو سەیری کرد.



"بۆچی جلی ڕەش دە پۆشی!!هیچ شتێک شایەنی ئەوەنیە جلی ڕەشی بۆ بپۆشی مادەم پاشای گەنج
هێندە تۆی خۆشەوێت بۆچی لەبەر ئەو واز لەو ڕەنگە ڕەشە نایەنی ، لیلی ڕەقی لەڕەنگی ڕەشە"لیلی
دەستەکانی دەگوشی و قسەی دەکرد.

"ئەو بێڕێزیە چیە دکتۆر لیلی هەر ئێستا لێرە برۆ و شاژن بێزار مەکە"خزمەتکارەکان دوودانە هاتنە پێشە وە بۆی ویستیان دەستی بگرن.



"نەکەن لیلی ڕقی لە بەرکەوتنی جەستەیە لەگەڵ مرۆڤەکان لیلی نایەوێ کەس دەستی لێی بدات لیلی حەزی بەوە نیە دەست لەلیلی مەدەن"لیلی بە دەنگی
کەمێک بەرز دەیوت خزمەتکارەکان هەرزوو دەستیان دوورخستەوە باشە ئەوە زیاتر وەک شێتێک دەرەکەوێت بۆ کەسانی کۆشکی کامیڵۆن.

خۆشەویستیـے فریودەر(ڪۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now