لەوەیە هەمیشە ئەو شتەی دەتەوێت نەبێت
بەڵام بیرت بێت کۆڵمەدەو بەردەوامبە بەرەو
پێشەوە دڵنیابە ئەنجامی دەبێت ... چـێـژببینە!!
بەیانیەکی نایاب و تیشکە خۆرێکی بەهێز لە شانشینی کامیڵۆن سروشت دەستی کرد بوو
بە قسە کردن و نمایش کردنی خۆی و جوانی
شانشینەکەی زیاتر دەر خست بوو.لیلی باوێشکی داو دەستەکانی بەرەو دواوە برد و پاشان چاوەکانی خواراند زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک دەی بینی سروشت هێندە جوانە بەڵام
خەندەکەی بەهێواشی کاڵ بۆیەوە کاتێک پاشای
گەنجی بینی لەگەڵ کچێکی گەنجی هاوتەمەنی
خۆی کە پێدەکەنن لەخۆی دەپرسی بۆچی پێ دەکەنن بۆچی وا نزیکن لەیەکەوە؟.سەیری جلوو بەرگ و ڕووخساری کچەکەی کرد قژە درێژەکەی ئەو ڕازاوە بوو بەهێواشی سەیری خۆی کرد قژە کورتە شێواوەکەی ڕووخسارە خەوتوەکەی جلە کوڕانەیەکانی ئەو هانبوولی کوڕان دەپۆشێت تا ئێستا هیچ کەس بە شێوەیەکی ئافرەتانە لیلیان نە بینیوە ئەو هەمیشە هانبولی پیاوان دەپۆشێ کە پێک هاتووە لە بیجامەیەکی ڕەش و بۆدیەکی درێژی پان کە لە کەمەرەوە بە پەت ڕا دەکێشرێت ئەمە جلی تەواو ئەم حەوت مانگەیە کە لیلی لێرە بووە.
لیلی بەتوڕەی لە جۆنگکوکی ڕواند و لەناخی خۆی دەیوت بۆچی وا جوان زەردەخەنەی بۆ دەکەی سەیری من بکە من لێرەم!! ، وە لەناکاو جۆنگکوک
ڕووی سوڕاند و ڕووخسارە توڕەو گرژ و مۆنەکەی
لیلی بینی ، لیلی بەتوڕەی لێی ئەڕوانی.پاشای گەنج زەردەخەنەکەی زیاتر بوو دەستی لەسەر شانی کچەکە دانا لیلی هەستی بەڵی ئەکرد
دەیەوێ بێتە دەرەوە ئەیویست هاوار بکات بڵێت
دەستی لێ مەدە پاشای نەفرەتی.
YOU ARE READING
خۆشەویستیـے فریودەر(ڪۆتای هاتووە)
Action"هەڵخەڵەتاندنی ڪوڕی پوورم!!ئۆھ،ئیمپڕاتۆر مەبەستم ئەوەشتێکی ئاسانە"ئەو پێکەنی و قژی خستە پشت گوێی. "بچکۆڵ تۆ ویستت من هەڵبخەڵەتێنیت کەچی تۆ فریوت خوارد ئۆھیی ، جێی داخە کچە پوور"ئیمپڕاتۆر پێکەنی و سەری جوڵاند. نوسەر:لارا #lara