Twenty four

699 98 53
                                    



ئەمەش لەبەر هەندێکتان کە داواتان دەکرد زۆر
من دلی ئیوەم پێ ناشکێت 💕

____________

‎دوای ئەوەی تایهیۆنگ رۆشت هەستم دەکرد بیری دایکم وباوکم کردوە وە هەروەها دلنیابوم ئەوانیش بیری لاون دەکەن هەربۆیە خۆم گۆری لاونم گۆری و جانتای لاون ئامادە کرد بەرێ کەوتم بۆ مالی دایکم وە کارلینیشم برد لەگەل خۆم

‎گەشتمە ئەوێ تەنها دایکم لەمال بوو باوکم لە کۆمپانیاکەی بوو من و دایکم یاریمان لەگەل لاون دەکرد دواتر خەوی هات کارلین ئەوی بردە ژورەکەی خەواندی من و دایکیشم دەستمان کرد بە ئامادە کردنی خواردن بۆ ئیوارە
‎ئەوە هەستێکی خۆشە لەگەل دایکت خواردن ئامادە بکەیت بەتایبەت کە لێی دوریت بۆ ماوەیەک و دواتر دەگەرێیتەوە لای

‎باوکم هاتەوە کە لاونی بینی زۆر خۆشحال بوو ماچی منی کرد ئینجا لاونی هەلگرت خواردی بە ماچ کردن من تەنها بزە دەکەوتە سەر روخسارم کە ئەوەندە لاونیان خۆش دەوێت

‎من و دایکم سفرەکەمان ئامادە کرد باوکم لەبەر لاون ئاگاداری خواردنیش نەبوو ئەوەندە خۆشی دەوێت دوسێ جار بانگمان کرد ئینجا هات

‎لەسەر سفرەکە لە کاتی نان خواردن باوکم و دایکم شتی بچوک بچوکیان دەدایە لاون و ئەویش نەوسنە خەنی ببو

- دوای ئەوەی نانمان خواردوو سفرەمان کۆکردەوە لەگەل دایکم وباوکم و کارلین بریارماندا برۆینە شاری یاری داخراوی مندالان لاون ببەین خۆمان کۆکردەوە هاتینە دەرەوە لە مالی باوکم لەو کاتەدا جۆنگکوک بە سەیارە بوو لەپێش دەرگای مالی باوکم وەستابوو کە ئیمەی بینی دابەزی فایلێکی بە دەستەوە بو

‎هات بەرەو روومان و سەیری منو لاونی کرد دواتر وتی سلاو مامە ئەم فایلە باوکم ناردویەتی وتی زۆر گرنگە ئەمشەو سەیری بکات و سبەی دەبێت بریار بدرێت

‎باوکم لەبەر مننارەحەت بوو دەیزانی من حەزم لەو بارودۆخە نیە خێرا فایلەکەی وەر گرت لە جۆنگکوک و وتی زۆر باشە کورم دەستخۆش ئەزیاتت کێشا هێنات

‎جۆنگکوک وتی نا لەخزەتدامە مامە گیان ئینجا سەیری کارلینی کرد و وتی ئەم کێیە

‎باوکم وتی ئەوە بەخێوکەری لاونە کوری ئەدا
‎جۆنگکوک بە شێواێکی سەیر سەیری من و لاون وە دواتر کارلینی کرد و
‎باوکم ویستی شتەکە ریک بخاتەوە و وتی جۆنگکوک کورم تۆ برۆ ئیمەش دەرۆین دەی
‎جۆنگکوک بزەی کروو وتی زۆرباشە شەوێکی خۆش وە دواتر رۆشت
‎ ئای خوایە بۆچی ئەوەندە دلم دەلەرزێنێت ئەوەندەی لەبەر دەمم بوو تفیشم بۆ قوت نەدەدر ئەوەندە کاریگەر بووم پێی تەنها سەیریم دەکرد بەلام بەلاممم ئیشی چی بە
‎کارلین بوو نازانم !؟!؟



AdaWhere stories live. Discover now