ژیـانـامەی سەروەرمان بەشـی پـێـنـج

23 16 5
                                    

" بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ‌ "

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کورتەیەکی مێژووی:

لە ڕووی سیاسییەوە، نیمچەدوورگەی عەرەبی لێک هەڵوەشابوو، نە دەوڵەتێک یەکی ئەخست و نە حکومەتێک بەڕێوەی دەبرد،
دەوڵەتە دێرینەکانی کە لە یەمەن و نەجد و دەورووبەری عێراق و شام بوون لێک هەڵوەشابوون، و ژیانی کۆچەری دەستی بەسەر شارەکانی حیجازدا گرتبوو، و هۆزەکان یەکەی سەرەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون.
لە ڕووی ئابووریەوە، دەشتەکییە عەرەبەکان پشتیان بە شوانکارەیی و کۆچکردن ئەبەست بۆ ئەو ناوچانەی ئاویان لێیە، ئەمەش بوو بووە هۆی شەڕ بۆ دەستکەوتنی پێداویستییەکان، بەڵام لە شارەکاندا چالاکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی هەبوو،
مەککە چالاکی بازرگانی تێیدا باڵادەست بوو و ڕێگەی بازرگانی نێوان شام و یەمەنی بەڕێوە ئەبرد، بەڵام مەدینە کشتوکاڵ تێیدا لەبرەودا بوو بە هۆی باخی میوە و خورما و ترێوە.
عەرەب دیناری بیزەنتی و دەرهەمی فارسییان بەکاردەهێنا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، بەڵام لە ڕووی پیشەسازییەوە مەدینە ناسرابوو بە داڕشتنی جوانکاری زێڕ و زیو، لەگەڵ دروستکردنی شمشێر و تیر و ڕم و زرێپۆش، هەروەها لە شارە عەرەبیەکاندا ئاسەنگەری و زەڕەنگەری و دەباغچییەتی و چنین پەرەی سەند، هەروەها عەرەب چەند جۆرێک مامەڵەی داراییان ئەزانی وەک قەرز و ڕەهن و باج.
لە ڕووی ئایینییەوە، بت پەرستی نیمچەدوورگەی عەرەبی گرتبوویەوە بە شێوەیەکی گشتی، خواوەندێکیان ئەپەرست کە وەک بت دروستکران لە بەرد و تەختە، ژمارەیان ئەگەیشتە ٣٦٠ بت لە دەوری کەعبە، ئەو هۆزانە ئەیانپەرستن کە ئەهاتن بۆ حەج و قوربانی و نەزریان بۆ ئەکردن،
لەگەڵ ئەمانەشدا چەند دروشمێکیان لە پاشماوەی ئاینی ئیبراهیم بۆ مابوویەوە وەک بەرز ڕاگرتنی کەعبە، و سەردان کردنی، و حەج و عومرە، لە هەمان کاتدا چەند تاکێک هەبوون کە لەسەر ڕێبازی ئیبراهیم و ئیسماعیل بوون بە تەنها و ناسرابوون بە حەنەفییەکان، هەروەها چەند ئاینێکی تر هەبوو بە شێوەیکی دیاریکراو وەک یەهوودی لە یەمەن و مەدینە، و مەسیحییەت لە نەجران و حیرە و دەوروبەری شام، و هەروەها بڵاوبونەوەیەکی دیاریکراوی ئاگرپەرستی هەبوو کە لە ئێرانەوە هاتبوون.



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی :

محەمەد حەنیفی بووە پێش ئەوەی ببێتە پێغەمبەر و خوای پەرستووە لەسەر ڕێگەی ئیبراهیم،
و بتپەرستی ڕەت ئەکردەوە. و وەحی بۆهات و داوای بانگەوازکردنی بۆ ئیسلام وخواپەرستی لێکرا کاتێک لەتەمەنی چل ساڵیدا بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ بە نهێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵ لە مەککە مایەوە بانگەوازی خەڵکی مەککە و بازر و حەجاجەکانی ئەکرد بۆ ئیسلام. ئەشکەوتی حەرا، کە موسڵما نان لەو باوەڕەدان لێرەدا محەمەد وەحی خوای بۆ دابەزیوە محەمەد لە مانگی ڕەمەزاندا لە ئەشکەوتی حەڕا ئەمایەوە لە شاخی سەور لە دووری دوو میل لە مەککەوە، ئاو و خواردنی لەگەڵ خۆی ئەبرد و تیایا ئەمایەوە و پەرستن و تێڕامانی ئەکرد.
بە پێیی ڕیوایەتێکی بوخاری ، وەحی هاتووە بۆ محەمەد کاتێک لەئەشکەوتی حەرا بووە، و یەکەم ئایەت لە قورئان دابەزی بۆیی ( اقرء بِاسْمِ رَبِّكَ الذي خَلق ) واتە بخوێنەوە بەناوی ئەوخوایەیی درووستی کردوویت.

ژیـانـنـەمـەی پـێـغەبەرمـان ️ﷴ ﷺ حيث تعيش القصص. اكتشف الآن